Kurdistan Press - هەردووکیان ئامرازی تێکدانن هەردووکیان ئامرازی تێکدانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەردووکیان ئامرازی تێکدانن

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کۆمەڵگاو دەسکەوتی زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشان و بەرهەمی دەریایەک خوێنی شەهیدانی رێگەی رزگاری و ئازادیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆرکی کوردستانێکی ئازادە، ئازاد لە تەوق و زنجیری دیلی و سەرکزی و بەرکرێگیراوی. سەربەست لە پاشاگەردانی و خۆبەکەمزانین و دوور لە ئەلقە لە گوێی و خۆبەدەستەوەدان. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و شوناسی کوردستانێکی ئازادو دابڕاوە لە پرۆکسێ بوون و سەربەخۆیە لە رووی هێزوتواناوەو پشت ئەستوورە بە هێزوبازووی گەلەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئایکۆنی نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم چینوتوێژەکانی گەلە و یەکەیەکی دەستەجەمعی ئیداری و نمونەی جوانی پێکەوە کارکردن و هەرەوەزی کاری سیاسی کوردستانیانە. 

لێ بەداخەوە دوو لەو هێزانەی بەردەوام لە رێگەی هەوڵە شاراوەکانیانەوە تەقەلایانە حکومەتی هەرێم لە پەلوپۆ بخەن و شکۆی لێ وەرگرنەوەو شوناسەکەی لەکەدار بکەن و سیمایەکی ناشرینی پێ ببەخشن، لە نێو هەناوی کۆمەڵگای کوردی هەڵتۆقیون. 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو دوو هێزەی بە درووشمە باقو بریقەدارەکانیانەوە ساڵانێکە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە خشتەدەبەن و خەریکی چەواشەکاری و  نانەوەی دووبەرەکین و خەونی بێ ناوەرۆکی گەورەیان بۆ دەبینن و دڵەراوکێ و ترس و دۆخی نامتمانەیی بەرهەم دێنن، بەردەوامن لەسەر ئاستەنگ دروست کردن بۆ حکومەتی هەرێم. 

ئاستەنگ نانەوە و سەرئێشە دروست کردن بۆ کاروپرۆژەکانی حکومەتی هەرێم لە لایەن ئەم دوو هێزەو گرووپ و تاقمە سێبەرەکانی سەربەم دوو هێزە، لە ساڵانی رابردوودا جێی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردن بووە. 

ئاستەنگ دروست کردنی هێزەشاراوەکانی سەربەم دوو حزبە لە پاڵ ئەوقەیرانانەی بەرۆکی حکومەتی هەرێمی گرتووە، دۆخێکی سەخت و هەلومەرجێکی نەشیاوو نەگونجاوی بۆ حکومەت و گوزەرانی هاوڵاتیان هێناوەتە ئاراوە. 
ئەم دۆخە وایکردووە حکومەت نەتوانێ  بە شێوەیەکی کارا بپرژێتە سەر کاروچالاکیەکانی و خزمەتێکی شایستە بە سەرجەم چینوتوێژەکانی کۆمەڵگاوە بکات. 

هێزە ئیقلیمیەکان هەرکاتێ خواستی فشارهێنانیان هەبێ بۆ سەر حکومەتی هەرێم و دامودەزگا شەرعیەکان و بیانەوێ ئەجیندای دەرەکی و بەرژەوەندیەکانیان سەربخەن و پەرەی پێ بدەن، یەکێتی و پ.ک.ک وەک دوو هێزی دەستەمۆکراوو دەسکەڵاو ئامرازی بەرخۆرو پیسخۆری لە پێشدا ئامادەکراو بەگژ حکومەتدا دەکەن و دۆخی هەرێم و حکومەتی پێ ئاڵۆز دەکەن. 

 ئاڵۆزبوونی دۆخی حکومەتی  هەرێمیش ئاڵۆزبوونی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیانی لێدەکەوێتەو دواجار ئەبێتە کەرەسەی هێرش و پەلاماردان و هاندانی هاونیشتیمانیان دژبە حکومەتی هەرێم بە گشتی و لەبارچوونی برواو متمانەی هاوڵاتیان بەرامبەر بە حکومەت و  سوکایەتی کردن بە پیرۆزی و رەمزە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا