Kurdistan Press - میدیای بەهێز زامنی سەرکەوتنی حکومەتە میدیای بەهێز زامنی سەرکەوتنی حکومەتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

میدیای بەهێز زامنی سەرکەوتنی حکومەتە

لە دونیای کامیۆنیکەیشن و پەیوەندی کردن و ئاڵۆگۆڕی زانیاری، بوونی میدیایەکی بەهێزوکارا زامنی سەرکەوتنی گەیاندنی بەرنامەو پلان و ریفۆرم و پەیام و درووشم و ڕاوبۆچوونەکانە. 

دوای شۆڕشی زانیاریەکان و لەدایک بوونی ئامێرو کەرەسەکانی پەیوەندی کردن و  تەوژمی تەکنۆلۆجیا، جیهانی پەیوەندیەکان گۆڕانکاریەکی ریشەیی و بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ژیانی مرۆڤ پێی نایە قۆناغێکی هەستیارترو جیاوازتر لە رابردووەوە. 

شۆڕشی تەکنۆلۆجیا لە چەشنی تسۆنامیەکی بەهێزی ریفۆرم لە چاوترووکانێکدا  سەرلەبەری ژیان و رووبەری کاروچالاکیە رۆژانەییەکانی مرۆڤی تەنیەوەو ریفۆرمێکی ریشەیی و گۆڕانکاریەکی رادیکاڵی بەسەر کۆی گشتی تێگەیشتنەکانی مرۆڤدا هێنا. 

ئەم گۆڕانکاریانە هەم زەمینەی پەیوەندی کردنی مرۆڤی بە دەورووبەرەو ئاسان کرد و هەم توانی گرینگترین پەیام و نوێترین گۆڕانکاری لە ماوەیەکی زەمەنی زۆر کورتدا بە خێرایی بە گوێگران و  بینەرانیەوە بگەیەنێ. 

گومان لەوەدانیە  یەکێک لە شەرتومەرجە سەرەکیەکانی سەرکەوتنی هەر کاراکتەرێکی سیاسی و بکەرێکی کۆمەڵایەتی و چالاکی کۆمەڵگا لە بواری ئیدارە و حکومەت و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی کردندا، بوونی میدیایەکی بەهێزە وەک کەناڵ و کەرەسەیەکی پەیوەندی پێوەکردن. 

ئەم میدیابەهێزە ئەشێ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی، ماڵپەرێکی ئەلەکترۆنی، پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەرنامەیەکی راستەوخۆی وتاردان و گێڕانی سمینار، پرۆگرامێکی رادیویی، پەیامێکی ڤیدیۆیی یا پەیوەندی کردنی ڕاستەوخۆی کاربەدەستێک بێت بە دونیای دەرەوەیەوە.  

پەیامی میدیایی بەهێز هەڵگری چەندین خەسڵەتێکی نکۆڵی لێ نەکراوە، لەوانە: 

 ⁃ هەڵگری ناوەرۆکێکی بەهێزە
 ⁃ کورت و پوختە
 ⁃ ناوەرۆکێکی رونی هەیە
 ⁃ ئاراستەکەی دیارە
 ⁃ ئامانجدارە
 ⁃ تایبەتە بە پرسێکی دیاری کراو یا رووداوێکی کتوپڕی کۆمەڵگاوە
 ⁃ شوێنی تەفسیرات و لێکدانەوەی تیانیە
 ⁃ تەمومژاوی و لێڵ نیە
 ⁃ رون و ئاشکرایە
 ⁃ تایبەتە کراوە بەیەک پرس 
 ⁃ خاوەنی رەهەندێکی دیاریکراوە
 ⁃ کۆتایی پێ هێنەری مقۆمقۆیە
 ⁃ بە زمانێکی سادەو پاراو نووسراوەتەوە
 ⁃ لە هەرچی دەستەواژەی قورس و قابیلی تەفسیرو راڤەکاریە پاک کراوەتەوە.
 ⁃ بۆ گوێگرو وەرگر نووسراوەتەوە نەک بۆ خودی نووسەر
 ⁃ بۆ پۆزلێدان نیە، بەڵکو بۆ قەناعەت پێ کردن و سەلماندنی حەقیقەتە
 ⁃ هەڵگری ناواخن و مەغزایەکی دیاریکراوی میدیاییە
 ⁃ هەڵگری دەقێکی سادەی ئەدەبیە

لە دونیای پێشکەوتوودا ئامادەیی میدیایەکی بەهێزو کارا بە کۆڵەگەی بنەڕەتی سەرکەوتنی حکومەتەکان وێنادەکرێ. 
ئەم کۆڵەگەیە ئەرکی قەناعەت پێکردن و گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی حکومەت و دەسەڵاتدارانی وڵاتە، نەک لێڵ کردنی دۆخی کۆمەڵگاو دروست کردنی گومان و دڕدۆنگی و لەبار بردنی دڵنیایی و بەگژدایەک کردنی چینوتوێژەکانی کۆمەڵگا. 

وەک تێبینی کراوە بەرپرسانی میدیایی کابینەی نۆ لەوەتەی دەست بەکار بووە بەهۆی نائامادەیی میدیایەکی بەهێزو کاراو هۆشیارو دەست پێشخەرەوە،  بەداخەوە نەیتوانیوە بەرنامە و پلان و پەیامی ڕاستەقینەی حکومەت و دامودەزگاکانی بە شێوەیەکی کارا و ویستی حکومەتەوە بخاتە بەردەم کۆمەڵگاوەو حەقیقەتەکان وەک خۆی بگەیەنێ. 
ئەم ناکاراییە بەداخەوە ئەم رەهەندە نەرێنیانەی لێکەوتۆتەوە:

   - کاریگەری دروست نەکردن و ئاراستەکردنی رای گشتی بە قازانجی حکومەت. 
 ⁃ دروست نەکردنی رای گشتی لە ئانوساتە هەستیارەکاندا

میدیای ناکارا  لە چەشنی بکەرێکی ناکارای رووبەری کۆمەڵگا، ئەشێ ببێتە هۆکاری  ئاڵۆزی   و  گەیاندنی پەیامی نارۆشن و نارون و بڵاوکردنەوەی زیاتری دڕدۆنگی و  هەستیارکردنی دۆخی نامتمانەیی و نەهێشتنی برواومتمانە لە نێوان حکومەت و هاوڵاتیاندا. 

لە حاڵەتێکی نەخوازراوی لەم چەشنەدا ئەگەرێکی بەهێز خۆی دەسەپێنێ. ئەویش لەباربردنی متمانەی نێوان کۆمەڵگاو حکومەتە و دواجار  بەردەوامبوونی ئەمجۆرە دۆخە، ئەشێ رووبەروو بوونەوەی نێوان چینوتوێژەکانی جڤاکی بەدوادابێ و ئاڵۆزی و پشێوی بێتە کایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا