چونکە کاک ھۆشیار ناچێتە ژێر ئەجێندای ئەو وڵاتانەی یاری بە چارەنوسی گەلەکەی دەکەن، گەندەڵە چونکە حیزبەکەی کاک ھۆشیار دوێنێ بەھەموانی ووت نەخێر بەگەلی کوردستانی ووت بەڵێ، گەندەڵە چونکە کاک ھۆشیار ئیمزا لەسەر بڕینی قوتی گەلی کوردستان ناکات،
گەندەڵە چونکە کاک ھۆشیار قەڵەمی دەستی ئەوان نابێت، گەندەڵە چونکە کاک ھۆشیار خاوەن بڕیاری خۆیەتی نەک بڕیاری ھەرێمی و جیھانی لەسەر دەسەپێنرێت. گەندەڵە چونکە کاک ھۆشیار شەرعیەت بەحەسن پلایس و ڕاکان جبوری نادات کە ئاغای ئەوانن.
ھاوڕام لەگەڵ ئێوە، کاندیدی بارزانی گەندەڵی لەخاک دا دەکات کەدەست بەرداری یەک بستی خاکی کوردستان نابێت، کەئێوە مانان بە دۆنم نا بەڵکو شارێک بەتەواوی دەیفرۆشن، کاندیدی بارزانی گەندەڵی دەکات کە وەکو ئێوەمانان ڕادەست نابێت،
کاندیدی بارزانی گەندەڵە لای ھەرچی نەیاری کوردستانە چونکە کاندیدی دڵخوازی ئەوان نیە وەکو ئێوەمانان ڕادەستی ئەوان نابێت بەڵکو تەنھا کاندیدی دڵخوازی گەلی کوردستانە، تەنھا سیاسەت لەبەرژەوەندی کوردستان دەکات نەک ئەم و ئەو وەکو ئێوەمانان.
بەھێزی پارتی نەبێت، گەر بتوانن بەبێ پارتی بڕیار بدەن، ئەوەی بیانەوێت بەدەستی بھێنن، ئەوان نەک دەنگ بە کاک ھۆشیار کە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی یە نادەن، بەڵکو ھەتا دەنگ بە چایچی و کارگوزارێکی پارتیش نادەن، کە ئەوان باش دەزانن بەھیچ شێوەیەک ناتوانن ئەوەی بۆ ئەوان ھەتا ئێستا چۆتە سەر لەسەر حسابی نوێنەرایەتی کورد کە پۆستی سەرۆک کۆمارە، بە ھەبونی نوێنەرێکی بەھێزی پارتی وەکو کاک ھۆشیار زێباری دەستیان لە ڕەگەوە دەبڕێت، ئێدی ناتوانن لەژێر ناوی ئەو پۆستە دژایەتی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن، کۆشکی سەلام پڕبکەن لەڕاوێژکار و دژە کوردەکان.
لای ھەمو نەیارانی کورد، نەک تەنھا کاک ھۆشیار زێباری بەڵکو ھەموو پارتیەکان گەندەڵن، لە بچوکترین پلە تا گەورەترین پلە، چونکە پارتی دڵخوازی ئەوان نیە، ھەرچی ئەوان ووتیان بەڵێی بۆ ناکەن، وەکو ئەوان نابنە دارودەستی بێگانە، ھەموو پارتیەک لە جێگای خۆی دا سەربەخۆخوازە لە بڕیاردان دا، نەک وەکو ئەوان بڕیار بۆ دێنن و تەنھا جێبەجێکاری بڕیارەکان بن، گەندەڵی ھەرە مەزنی کاک ھۆشیار زێباری ڕیفراندۆمچی یە، نەک ئۆکتۆبەرچی یە.
جا ئەوە بزانن کاک ھۆشیار بەھۆی گەندەڵی دوور نەخستۆتەوە لە پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵکو بەھۆی ھەڵوێستی حیزبەکەیەتی لە دوێنێ و پێرێ....گەر گەندەڵی پێوەربوایە، دەبوو خەڵک لە وڵاتانی تر ھێنابانە بۆ پۆستانی عێراق، چونکە بچوکی عێراق تا گەورەیی عێراق نەک ھەر گەندەڵن بەڵکو گەندەڵی داھێناوە و گەندەڵی لەچاو بەرپرسانی عێراق شەرم لەبونی خۆی دەکات.
وەڵام بدەوه