Kurdistan Press - یەکێتی ئیرادە بەچی تێگەیشتووە یەکێتی ئیرادە بەچی تێگەیشتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی ئیرادە بەچی تێگەیشتووە

پارتی کێشەی لەگەل ھیچ شەخسێک و حیزبێک دانیە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ ئەدای کارکردنی شەخسەکەیەتی، لەبنەرەت دا دروست بونی پارتی نە دژی شەخسێک و حیزبێک بوو، نە دوژمنایەتی نەتەوەیەکی تربوو، نە تەنھا بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیەک و چەند کەسێک بوو، بەڵکو پارتی تەنھا ئامرازێک بوو بۆ گەیشتن بەئامانجی گەورەتر، کە ڕەتکردنەوە ستەمی داگیرکاربوو بۆ ئازادی و بەدەست ھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بوو.

لەکۆتا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی حیزبی یەکەم بوو لە ھەموو عێراق، لەگەڵ ئەوەش ھەموو حیزبە کوردیەکان بەیەکەوە نەتوانین ھێندەی پارتی کورسی بھێنن، بەڵام بەدەستھێنانی کورسی بەم ڕێژە زۆرە پارتی بەھیچ شێوێک بێ منەتی نەکرد، بەڵکو زیاتر ئاماژە بەیەک دەنگی و یەک لیستی کوردستانی کرد، ھەر سەرەتاوە شاندی خۆی نارد بۆ سلێمانی، بۆ ئەوەی کۆدەنگی و یەک ڕێزی دروست بکات بەوانەشی کە ھیچ کورسیان نەھێنا. 

لیستی سەدریەکان کە یەکەمی ھەموو عێراق بون، ھەر سەرەتا دروشمی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەرزکردەووە، بێ منەتی زۆریش نواندووە، ھیچ گوێیان بە سازان و ئەوانە نەدان،  نەک مەرج بەڵکو ڤیتۆی لەسەر زۆر کەس لەناو شیعەدا داناوە بەحوکمی ئەوەی زۆرینەی شیعەن.
ئەوانەی ڤیتۆیان لەسەر دانراوە، ئامادەن ھەموو مەرجێکی سەدر قبوڵ بکەن تەنھا بەشداری پێ بکرێن لە حکومەتی نوێ بەڵام تا ئێستا سەدر سۆرە لەسەر ئەوەی بەشداری بەھیچیان نەکات کەڤیتۆیان لەسەرە، گەر بتوانێت تا کۆتایی ھەر وا دەبێت.

پارتی کە لە گەورەترین ھاوپەیمانی دایە، دەتوانێت بە ئاسانی دەنگی پێویست بۆ کاندیدی خۆی بھێنت، ھەموو پۆستەکان لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاییبکاتەوە، بەڵام پارتی ھێشتا داوای لەیەکێتی دەکات کەبگەنە لێکتێگەیشتنێک،بەیەکەوە و بەیەک لیست بەشداری لەحکومەتی نوێ بکەن. 
یەکێتی ھەر باسی ئیرادەی خۆی دەکات کە ڕادەستی پارتی ناکات، پارتی شەڕی ئیرادە لەگەڵ یەکێتی ناکات بەڵکو دەیەوێت بەیەکەوە لەگەڵ یەکێتی و ھەموو حیزبە کوردیەکانی تر شەڕی ئیرادە لەگەڵ ئەوانە بکەن کەلە بەغدا دژی مافەکانی گەلی کوردستانن. 

یەکێتی ئیرادە بەچی تێگەیشتووە، ئەوە کەی مەرجی ئیرادەن پارتی بۆ یەکێتی دانڕاوە، کە فلان کەس باکاندیدتان نەبێت بۆ ئەو پۆستە! ھەرکێ دەتانەوێت دابنێن کەچەند دژی سیاسەتی پارتیش بێت دابنێن تەنھا بە مەرجی ھەڵگری پەیامی کوردستانی بێت، پۆستی سەرۆک کۆمار نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکات نەک تەنھا نوێنەرایەتی حیزب و شەخسی خۆی دەکات.

گەر پارتی شەڕی ئیرادە بکردایە ھەموو ڕێگاکان لەسەر یەکێتی دادەخڕان، بێ منەت دەبوو ھەموو پۆستەکان بەپێی کورسی بۆ خۆی دەبرد کەبە ئاسانی دەتوانێت، بەلام پارتی چەند کورسی زیاتر بھێنێت زیاتر گرنگی بە یەک ڕێزی کوردی دەدات لەبێمنەتی دووردەکەوێتەوە. 
ھەر چەندە زۆرینەی لایەنگرانی پارتی لەگەڵ ئەوەن پارتی سەرۆک کۆمار بە یەکێتی نەدات، پارتیش دەزانێت گەر پۆستی سەرۆک کۆمار بە یەکێتی بدات لایەنگرانی خۆی دڵسارد دەکات بەڵام سروشتی پارتی وایە ھەمیشە ئامادەیە قوربانی لە بەرژەوەندی خۆی بدات، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی. 

سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق بەدرێژایی ماوەی سەرۆکایەتی یەک ھەڵویستی نەبوو بۆ کورد، لەبەرچاوی ئەو چەند جار بە موشەک و درۆن ھێرشکرایە سەر ھەولێر یەک قسەی نەکرد، بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕا سەرۆک کۆمار ھەر قسەی نەکرد،  کوردانی کەرکوک ھەموو ئازار و مەینەتێک بینی بەدەستی پارێزگاری کەرکوک سەرۆک کۆمار یەک جار لە سەر نەھاتە دەنگ، نەک ھەڵویستی بۆ کورد نەبوو بەڵکو ڕێگە خۆشکەریش بوو بۆ ئەو ھەموو دژایەتیەی بەرامبەر بە کورد دەکرێت. 
کە پاپای ڤاتیگانیش سەرەدانی عێراق کرد، سەرۆک کۆمار لە گۆتاری خۆی دا دەستکەوتی پێشمەرگە کە بەرگریکردن بوو لە برا مەسیحیەکان ھەڵگرتنی خاچیان لەسەر شانیان بەناوی سۆپای عێراقی کرد، بەھیچ شێوێک ناوی پێشمەرگە نەھێنا.

ھەتا سبەیی باسی بێدەنگی و بێ ھەڵویستی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق بکرێت بۆ کورد تەواو نابێت، بەڵام یەک شت نیە باسبکەین کە سەرۆک کۆمار بۆ کورد ھەبوبێت. جا یەکێتی چما سۆرە لەسەر ئەو کاندیدە، گەر حیزبایەتی و بەرژەوەندی شەخسی خۆی نەبێت، ھەرچەندە سەرۆک کۆماری پێشوو سیاسیەکی زیرەک و ئەکادیمیە بەڵام بەداخەوە زیرەکی خۆی بۆ گەلی کوردستان بەکاری نەھێنا. 
پارتی کۆتا دەرفەتی بەیەکێتی دا کەپێداچونەوێک لە سیاسەتی خۆی دا بکات، بڕیاری یەکلایکەرەوە بدات گەر نا ئەوکات گۆناحەکە و بێ پۆستی دەکەوێتە ئەستۆی خۆی. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه