Kurdistan Press - بارزانی سڵ لە فشارەکان ناکاتەوە بارزانی سڵ لە فشارەکان ناکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی سڵ لە فشارەکان ناکاتەوە

ئەوانەی بە نیازی ململانێ و بەرەنگار بوونەوەی پرۆژەو بیرۆکەکانی بارزانین، دیارە هێشتا مێژووی ئەم کاراکتەرە سیاسیەی مێژووکردەیان نەخوێندۆتەوەو شارەزای توانستی بریاردان و مکوڕ بوونی ناوبراو نین لە یەکلایی کردنەوەی پرسە سیاسیەکان و ئاراستەدان بە رەوتەسیاسیەکانی پانتای سیاسەتدا. 

 وەستانەوە دژی کاندیدەکەی بارزانی بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی سەرۆک کۆمارێکی کورد و ئەو بینەو بەردەیەی نەیارەکانی بارزانی دەستیان داوەتێ هەوڵێکی نەزۆک و کردارێکی بێ دەرەنجام و خۆماندووکردنێکی بێهودەیە. 

فشاری لایەنە سیاسیەکانی دژە بەربژێری بارزانی لەپاڵ ئەو هاوپەیمانێتیە هەرێمایەتیەی  بە مەبەستی دانانی ئاستەنگ و کۆسپ ، بەئاراستەی  هەوڵدان بۆ سەرنەکەوتنی کاندیدی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، نەک بارزانی لە بریارو ویست و خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی سارد ناکاتەوە، بەڵکو نابراو مکوڕتر دەکات لەسەر پێداگری بریارەکانی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەغدابە گشتی و پرسی سەرۆک کۆمار بە تایبەتی. 

بەرەنجامە مێژووییەکان، هەگبەی ئەزموون و رابردووی  خەبات و تێکۆشان و کاری سیاسی کاراکتەری بارزانی، سەلماندوویانە ئەم بکەرە سیاسیە خاوەن ئەزمونە دەوڵەمەندە، توانای گۆڕینی ئاراستەی رووداوەکان و  دەست پێشخەری یەکلاکەرەوەی لە رووبەری سیاسەتدا هەیەو ئەم تایبەتمەندی و سیفاتە مەعنەویانە، زامنی سەرکەوتنی گشت بیرۆکەو خولیایەکی نیشتیمانی و نەتەوەیین لای بارزانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا