پەکەکە، نەک ھەر تەنیا سوپای تورکیا پەلکێشی ناو خاکی کوردستان دەکات بەڵکو دەیەوێت شەڕعیەتیش بە داگیرکاری تورکیا بدات لەداگیرکردنی خاکی کوردستان.
لەسەد ساڵی ڕێکەوتنی ڵوزان نزیک دەبینەوە، ڕێکەوتنی ڵوزان نەخشەی ڕۆژھەلاتی ناوەراست بەتەواوی گۆڕی ئیمبراتوریەتی عوسمانی لەڕەگ ڕیشەوە ھەڵوەشاند، ھەرچەندە کورد زەرەر مەندی یەکەم بوون لەم ڕێکەوتنە پارچە پارچەکران بۆ سەر چوار دەوڵەتانی ناوچەکە، بەڵام تورکیا ھەمیشە خۆی بە زەرەر مەندی یەکەمی ڕێکەوتنەکە دەزانێت، تورکیا ئەو خاکە داگیر کردبوو بەزەبری ھێزی سەربازی و قڕکردنی کورد و ئەرمنی و یونانی ئمبراتوریەتی خۆی دامەزراندبوو، قەد خۆی بەتاوانبار نەزانیوە بەڵکو بەمافی خۆی دەزانێت ئەو خاکە بگەڕێنێتەوە کەلە ڕێکەوتنی ڵوزان لەدەست دابوو جا بەر شێوێک بێت.
دەوڵەتی تورکیا
ویلایەتی موسل کەخاکی باشوری کوردستان لەخۆی دەگرێت، ویلایەتی حەلەب کەخاکی ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆی دەگرێت بەخاکی خۆی دەزانێت جگە لەچەندین خاکی تری وڵاتانی ناوچەکە. دەیەوێت ئەم خاکە لەدوای کۆتایی ھاتنی ڕێکەوتنی لۆزان بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی جا بەھەر رێگایەک بێت. پەکەکە زەمینە خۆشکرد بۆ تورکیا کە بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان بەشێک لەناوچە ستراتیژیەکان باشۆری کوردستان داگیربکات، بەڵام تورکیا دەزانێت کە ئەوخاکەی بەھێزی سەربازی بەدەست دەھێنێت لە کۆتایی دا ھەر لەدەستی دەدات.
بۆیە دەیەوێت شەڕعیەت بە داگیرکردنی خۆی بدات. زۆر جار بەرپرسانی تورکیا وتویانە ئەو نەتەوانەی لەئێمە جیاکردنەوە خۆیان دەیانەوێت بەئاشتی و ئارامی بگەڕێنەوە بۆناو دەوڵەتی تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئێمە بن، ئەمەش لەگەڵ دروشمی پەکەکە زۆر گونجاوە کەدەست بەرداری دروشمی کوردستانی مەزن بووە ھەمیشە دەڵێن خەباتی ئێمە بۆ برایەتی گەلانە کە پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی ناوچەکەیە بەبێ ھەبونی دەوڵەتی کوردی. دەیەوێت قەرەبوی دەولەتی تورکیا بکاتەوە لەڕێکەوتنی لۆزان لەسەر حسابی کوردەکان شەڕعیەت بە داگیرکای ئەوان بدات ھەتا ئەو ڕادەی دەوڵەتی کوردی بە مەترسی دەزانن بۆ سەر پێکەوە ژیانی ناوچەکە.
سەد ساڵە ڕۆژھەلاتی ناوەراست بەئازاری سنۆرەکان دەناڵێت و سنورە ھەرە مەزنەکان لەسەر نەفەسی کوردەکان دانراون، دەیەناوێت کوردەکان بخنکێنن، بەڵام بارزانی لەئەیلولی 2017 سنۆرێک بۆ داگیرکەران دانرا، ئامانجی بوو ئەو سنۆرانە دەستکردانە ھەڵبوەشێنێتەوە کۆتایی بەخەونی لەمێژینەی ئیمبراتوریەتی سەفەوی و عوسمانی بھێنێت، یەکەم جار بوو کورد خۆی بریار لەسەر مافی چارەنۆسی خۆی بدات نەک خەڵکی تر.
ڕیفراندۆمی کوردستان وەکو بومبەکی نەوەوی بوو بۆ تورکیا و ئێران و عێراق وھەموو نەیارانی تری کورد، ئێدی کەوتنە قسە ووتن بەبارزانی بەپیاوێکی نەزان لە سیاسەت ناوبرد، لەڕوانینی تورک عەرەب و فارس شتێک نیە بەناوی دەوڵەتی کوردی ھەر کوردێک ئامانجی بێت دەوڵەتی کوردی دروست بکات بە نەزان ناودەبەن بەدوژمنی خۆیان دەزانن، ئەوان بارزانی ناوێت کە ھەوڵ بۆ دەوڵەتی کوردی بدات بەڵکو پەکەکەیان دەوێت کە خەباتی ئەوان بۆ برایەتی گەلانە کەلەگەڵ ئامانجی ئەوان گونجاوە. ئەوان ئەو کەسانە دەوێت کە ڕیفراندۆمی کوردستان بەشوم و قومار و سەقەت دەزانن نەک کەسێک دەوێت کە ڕیفراندۆم بۆ کورد بکاتە ئەمری واقیع ئامانجی بێت سنۆرە دەستکردەکانی ئەوان ھەڵبوەشێنێتەوە.
وەڵام بدەوه