Kurdistan Press - مرۆڤ خودا نیە ھەڵە دەکات مرۆڤ خودا نیە ھەڵە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مرۆڤ خودا نیە ھەڵە دەکات

مرۆڤ فریشتە نیە ھەڵە دەکات! 

‏‎توندڕەوی ھەر ئەوە نیە مەلایەک بڵێت دەبێ ئەو کەسانەی لە دینی خودا دەربچن یان قسە بە خودا بڵێن بکوژرێن بەڵکو ئەوەش توندڕەوی یە کە کەسێک لەژێرناوی ئازادی سوکایەتی بە پیرۆزی و بیروباوەڕی سەدا نۆتی کۆمەڵگا بکات. خۆ ئەوە زۆر لە قسەی مەلا خراپترە دەرگایەک دەکاتەوە  توندوتیژی بەشێوەیەک لێ بکەوێتەوە کە کۆنترۆڵکردنی بەھیچ شێوەیەک نەبێت.  

‏‎من ئازادم کەموسڵمان بم، تۆش ئازادی کەموسڵمان نەبی، من ئازادم عەقیدە و بیروباوەڕی خۆم بڵاوبکەمەوە، تۆش ئازادی کە باوەڕ بەو بیرو باوەڕ و عەقیدەی من نەکەی، بەڵام نەمن و نە تۆ ئازاد نین یەکتر ڕەتتبکەینەوە. بڵێین ئەم خاکە ئەم زەویە بەس بۆ منی موسڵمانە یان ھەر ئاینێکی تر، تۆش بۆت نیە تەنھا  ئەم خاکە بەھی خۆت بزانی و بێز لە بیروباوەڕی سێ بەش و زیاتری خەڵکی ئەم  کۆمەڵگا بکەی. کۆمەڵگەیەکی سەدا نەوەت موسڵمان بیروباوەری توندڕەو ھەرتێدا دەبێت بۆت نیە لەسەر چەند کەسێک کە زۆر توندڕەون بڕیار لەسەر ھەموو موسڵمانی تر بدەی کەبەو شێوەیەن.

‏‎ئازادی بڵێی باوەڕم بە خودا نیە و باوەڕم بە ئیسلام نیە و بێ دینیم بەڵام ئازادنی سوکایەتی بەبیروباوەڕی موسڵمانان بکەی و جنێوی پێ بڵێی، موسڵمانیش ئازادە بڵێت فلان و فیسار کافرن مولحیدن جێگای ھەمویان جەھەنەمە بەڵام نابێت لە جیاتی خودا بڕیار لە سەر کوشتنی مولحید و کافر بدات لەسەر ئەوەی کە باوەڕی بەدینی ئەو و ھیچ دینێکی تر نیە، گەر وابوایە بەبێ بیروباوەڕی موسڵمانان کە (شەیتان) لە قسەی خودا دەرچوو ئەوکاتە خودا دەیتوانی لەناوی ببات بەڵام ئازادیکرد تا دونیا ماوە لەناوی بژیت دوای بە ئاگری خۆی لە جەھەنەم سزای دەدات تا ماوە لە جەھەنەم دەبێت. 

‏‎بەپێی ھەموو ئاینەکان دەسەڵاتی خودا بێسنورە نەک ھەرقسە بکەی بەڵکو خودا ھەر لەنیەتی دڵەوە دەزانێت کە چ مرۆڤێکی و بیروباوەڕت چیە، جا  گەر خودا ئەم زەویە بەس بۆ خاوەن بیروباوەڕەکان دروستبکردایە لەبنەرەتدا خودا مرۆڤەکانی دژی خۆی نەدەناردە سەر زەوی، یان کەناردبایەش ھەر کە قسەیەکی دژی بکردایە یەکسەر بە دەسەڵاتە بێ سنورەکانی خۆی رۆحی لێ وەردەگرت کەخۆی پێی داوە دەیکردە پەند بۆ ئەوانی دیکە، بەڵام خودا ئازادی بێ سنور و عەقلی بە ھەر مرۆڤێک  بەخشیوە کە خۆی بڕیار لەسەر خۆی بدات کەچۆن بژیت و بیروباوەڕی چۆن بێت، سزا و پاداشتیش دیاریکردوە بۆ ڕۆژی کۆتایی، جا مادەم خودا ھەیە ھیچ مرۆڤێک لەسەر بیروباوەڕ ماف نیە بڕیار لەسەر کۆشتنی کەس بدات ئەوە تەنھا دەسەڵاتی خودایە.

‏‎بێ بیروباوەڕ و بێ دینەکانیش کە بەزمانی سادە پێی ئەڵێن مولحید و کافر دەبێت ئەوە بزانن مرۆڤ خودا نیە نەفس نزمە ھەڵە دەکات، ھەر قسەیەک کارێک بکات لەدژی عورف و بیروباوەڕی ئەو بێت زۆرجار کاردانەوەی دەبێت، جا چەند قسە و کارەکەی توندتر بێت با چاوەڕێ ئەوەبێت کاردانەوەی بەرامبەریش توندتر دەبێت ھەتا دەگاتە لەناوبردنی، جا ھەر شتێک بیت دەبێت بەھۆشیارانە مامەڵە بکات نەبێتە ھۆی ئەوەی بەرامبەرەکەی بە دژی خۆی و لە ڕقی خۆی بزانێت کە وا دەکات، بۆ ڕێگریکردن لەمە ئەمە کاری حکومەت و یاسایە دەبێ ڕێگری لە بیرو باوەڕی توندرەو بکات جا بێ دین بێت یان بەدین بێت، یاسایەک دەربکات، ھەر کەسێک سوکایەتی بە ئازادی بەرامبەر بکات سزابدرێت و سزایەکی توند کەمترین سزا دە ساڵ زیندانی بکرێت، بەتایبەتی بە ھەموو شێوەیەک لە کۆمەڵگایەکی موسڵماندا سوکایەتیکردن بە ئاینەکان قەدەغەبکرێت سزای توندی لەسەر دابنێت. 

‏‎‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه