Kurdistan Press - ئێران ڕێککەوتنی راگەیاند ئێران ڕێککەوتنی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ڕێککەوتنی راگەیاند

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕای گەیاند كە تەواوی ئەجێندای كۆبوونەوەی سبەی دووشەم لە عومان، تەرخانكراوە بۆ ڕێڕەوی دەریایی نوێ لە گەرووی هورمز.
بەپێی لێدوانەكەی، نوێنەرانی حەوت وڵات بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن، پێنج وڵاتی كەناری كەنداوی فارس، عێراق و ئێران، بەڵام بەحرەین بەهۆی مەرجێكی پێشوەختە بەشداری ناكات. 
عێراقچی گوتی، ئێران و عومان لەسەر ڕێڕەوە نوێیەكە ڕێككەوتوون، نەخشەكانی ئامادە كراون و بەیاننامەی هاوبەشیش نووسراوە، ئەمانەش دواتر بۆ تۆماركردن لە چوارچێوەی میكانیزمەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كەشتیوانی (IMO) پێشكەش دەكرێن.
عێراقچی بە ڕوونی گوتی، ئەم ڕێككەوتنە بە مانای كردنەوەی تەنگەی هورمز نییە، بەڵكو ڕێكخستنی ڕێڕەو و ڕێكارەكانی هاتوچۆی كەشتییەكانە كە ئەگەر مەرجەكانی كردنەوەی گەرووەكە دابین ببن، جێبەجێ دەكرێن.
ئەو دەڵێ‌، مەرجی ئێران بۆ كردنەوەی هورمز ئەوەیە ئەمەریكا بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بەو بەڵێنانەی لە ئیسلامئاباد دا واژۆی كردووە و بە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە، دۆخی كەشتیوانی لە هورمز دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا