Kurdistan Press - عێراق مەکەن بە فریادڕەس! عێراق مەکەن بە فریادڕەس! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق مەکەن بە فریادڕەس!

عێراق مەکەن بە فریادڕەس! 

‏‎دوای پەسەندکردنی بوودجەی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ، کە مەزەندە دەکرێت بۆ 600 ترلیۆن دینار بەشێكی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کەوتونەتە ژێر باندۆری ھەندێک حیزبی کوردی بەرژەوەندی خواز، کە ھەموو ئامانجی ئەوان ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لاوازبکەن و نەیھێڵن، عێراق وەکو پاڵەوان و فریادڕەس لە لای خەڵکی کوردستان وێنابکەن، کە عێراق وا وێنا دەکەن کە پارەیەکی زۆری ھەیە، گەر ھەرێمی کوردستان بە تەواوی تەسلیم بێت ئیدی قەت کێشەی بوودجە و مووچە نابێت، کە ھەموو مافەکانی کوردیان لە مووچەدا بچوکردۆتەوە و بابەتی سەرەکی کە قبوڵکردنی تاکی کوردە وەکو عەرەب لەناو دیناری عێراقدا ونکردوە! 

‏‎داھاتی عێراق زیاتر لە 95% لەسەر نەوتە، کە عێراق ڕێسکێكی وایکردووە کەبۆ سێ ساڵی داھاتوو نرخی یەک بەرمیلی نەوت لە بودجەدا بە 70دۆلار دیاری کردوە، کە لەجیھانی پڕ ئاڵۆز و ڕکابەری ئەمڕۆدا ناتوانی پێشبینی مانگێک بکەی کەچی عێراق ڕێسکێکی وای کردووە کە پێشبینی بۆ سێ ساڵی داھاتوو کردووە! بوودجەی سێ ساڵی دەوڵەتی 40 ملیۆن کەسی بەو رێسکەوە بەندکردوە! لە شەڕی داعش کە نەوت دابەزی عێراق لەماوەیەکی کەمدا ملیاران دۆلاری قەرزار بوو، ئەمڕۆش کە نرخی نەوت بەرزە عێراق ئەم ڕێسکەی کردووە کە بڕیاری عێراق بەدەستی شەخسی مەزھەبی یە نەک شەخسی پسپۆر بۆ ئەوی بڕیاری عەقلانی بدات.  

‏‎سبەی ھەر ناکۆکیەک لەنێوان زلھێزان دروستبێت کە ھەمیشە ھەردوو جەمسەری جیھان لە ناکۆکیدان بۆ ئەوەی ھەژمونی خۆیان زیاتر بکەن، نرخی نەوت دادەبەزێت، کەھەر ئەو خواستەی جیھان بۆ نەوت ھەیە کەمێک زیاتر ھەناردە بکرێت یەکسەر نرخی نەوت دادەبەزێت، ئەوکات عێراق تووشی کورتھێنان و قەیرانێکی حەتمی دەبن، یەکەم کارتیش دەستی بۆ ببەن بڕین و کەمکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان دەبێت! کە عێراق ئەزمونی زۆری ھەیە لەڕابردوودا لە بڕینی پشکی ھەرێمدا. 

‏‎ئەوکات نە ئەو وێنە جوانەی حیزبەکانی کوردی بۆ عێراق دروستیکردووە بۆ کورد دەمێنێت نە ھیچ دینارێک بۆ ھەرێم دەنێرێت، بەڵکو تەنھا عێراقی دێوەزمە کە ھەمیشە دێوەزمە بووە بۆ کورد دەمێنێتەوە. 

‏‎ئەوانەی وا باشان و باڵی عێراق ھەڵدەدەن دەیانەوێت ھەرێم لەپێناو عێراقدا لە بارببەن، عێراق نیەتی تا ھەرێم لەبار ببات! کە ھەرێم زۆر لە پێشەوەی عێراقی عەزیزمی ئەوانە کەخۆیان ھیچن، ھیچیش شتی ھیچ بە عەزیم دەبینێت!

‏‎عێراق وەبەرھێنانی لەھیچدا نیە نەوت نەبێت، ھەموو داھاتی عێراق جگە لەنەوت 5% کۆی بوودجە نابێت کە لەسەر ھەموو  کەمووکورتیەکان داھاتی ناوخۆی ھەرێم جگە لە نەوت زیاتر لە 25% بوو، لەو بوودجە زۆرەی عێراق تەنھا مووچەخۆرانی موچەیان زامنکراوە کە ناکاتە 15% دانیشتوانی عێراق ھەربۆیە  ڕێژەی ھەژاری لەھەندێک پارێزگەکانی عێراق 50% ی تێپەڕاندوە و لەھیچ پارێزگەیەکی عێراق ڕێژەی ھەژاری کەمترنیە لە 20%   بەراورد بە پارێزگەکانی ھەرێم کە دھۆک ھەژارترینە کە ھێشتا ڕێژەی نەبووە لە 10%، گەر گریمانە وەربگرین عێراق نەوتی نەبوایە، بەو عەقلیەتەی ئێستا عێراق بەڕێوەدەبەن عێراق ھێندە ھەژار دەبوو کە ھەژارەکانی عێراق ھێندەی ھەموو ھەژارەکانی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبون، زۆر لەدوای ھەژارترین وڵاتی ئەفریقیا دەبوو!  

‏‎گەر لە ھەرێمی کوردستان ھەر چەند گەندەڵی و کەموکورتی ھەبێت لە عێراق سەد ئەوەندە زیاترە، لە ھەرێمی کوردستان گەر خزمەتگوزاریەکان وەکو پێویست نەبن لە عێراق ھەر خزمەتگوزاری نیە تا وەکو پێویست نەبن بەڵکو بەتەواوی وێران و سەرگەردانن. 

‏‎لە ھەرێم کەرتی تایبەت چەند لاواز بێت لە عێراق دە ئەوەنە لاوازترە. لەھەرێم دامەزراوەکان وەکو  پێویست نەبن لەعێراق دامەزراوە ھەر نین بەتەواوی میلشیایین کەس بە کەس نیە.لە ھەرێم گەر ھەرچی خراپە ھەبێت ئەوا بزانە لە عێراق سەد ئەوەندە زیاترە قەت ھەرێم بەراورد ناکرێت بەعێراق گەر بابەتی ناسیۆناڵیزمی نەبوایە ئێستا ھەموو عێراقیەکان داوای ھەڵوەشاندنەوەی عێراقیان دەکرد بۆ ئەوە بوبون بەشێک لە ھەرێمی کوردستان نەک پێچەوانەکەی! جا عێراق مەکەن فریادرەس بۆ ھەرێم بەھەموو پێوەرێک ھەرێمی کوردستان زۆر لە پێش عێراق دێت  عێراق سەدەیەک ماوە بگات بەھەرێمی کوردستان بەھەموو کەموکورتیەکانەوە.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه