Kurdistan Press - عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو ھەرێمێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ دەکات! عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو ھەرێمێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ دەکات! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو ھەرێمێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ دەکات!

عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو ھەرێمێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ دەکات!

لەسەردمانێک کە قەیرانێکی سەخت ھەبوو، کەلەو سەردەمەدا تاکە کۆمپانیایەکی گەورە ھەبوو، خاوەنی کۆمپانیاکە زۆر توند وبێ ویژدان بوو لەگەڵ کرێکار و فەرمانبەرانی کۆمپانیەکە، بەھۆی قەیرانی سەخت نەبونی ھیچ کۆمپانیایەکی تر خەڵکی زۆر لەو کۆمپانیایە کاری دەکرد، ھەر چەندە کاری زۆر قورسیان دەکرد کە زۆر لە ھێزی ئەوان زیاتر بوو بەڵام ناچار بوون ھیچ بەدیلێکی تر نەبوو، خاوەن کۆمپانیەکە ھەمیشە مەرجی بۆ ئەرکەکانی کرێکارەکانی دادەنا 

بەڵام ھیچ مەرجی بۆ مافەکانی دانەنرا. لەو کۆمپانیایە دەبوو دوازدە کاتژمێر زیاتر ئیش بکەی، جگە لەسێ سەعاتی ئیزافی، وبەرامبەر پارەیەکی زۆر کەم، موڵەت وەرگرتن بەھیچ شێوەیەک نەبوو، یەک ڕۆژ کارت نەکردبایە موچەی مانگ بەتەواوی دەبڕا،لەسەر ئیش ھەر شتێکت بەسەر ھاتبایە کێشەی خۆتبوو، بمردبایە لەسەر ئیش نەک قەرەبوی خێزانی نەدەکرا بەڵکو نەشیان ناشت فڕێیان دەدای لەکیسی خۆت دەچوی، بەڕێوبەری کۆمپانیەکە شەو قوماری دەکرد و دەی دۆڕاند بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو پارەیە لە ڕۆژ بەدوای بەھانێک دەگرا لەپارەی کرێکارەکانی دەبڕی. 

دەوڵەتی عێراق بەرامبەر کورد وەکو خاوەنی ئەم کۆمپانیایەیە. کە ھەرێم وەکو کرێکار دەبینێت کەمتریش لە کرێکاری خۆی، تەنھا مەرجی بۆئەرکەکانی دادەنێت نەک مافەکانی جیاوازیەکە ئەوەیە بەڕێوبەرەکە قوماری دەکرد بەڵام عێراق لەوەتەی ھەیە قوماری پێدەکرێت، بەقوماکردنیش دامەزرا بە دەستی خەڵکی تر، بۆ زەوتکردنی خێروبێرەکانی، کە ئێستاش لەسەربێت خێروبێرەکانی بۆ خەڵکی بێگانەیە! ئەوجا عێراقیش بۆ قەرەبوکردنی ئەوقومارەی پێدەکرێت کە قەیرانێکی گەورە دروست بوە، نەبونی ھیچ خزمەتگوزاریەک و نائارامی لەھەمو شارەکانی دەیانەوێت لەسەر حسابی بڕینی مافەکانی ھەرێم قەرەبوی خۆیان بکەنەوە شەقام لەخۆیان ڕازی بکەن، بتوانن بەم شێوەیە درێژە بەحوکمڕانی بدەن دەنگدانی داھاتوو زۆرترین دەنگ بھێنن. 

حکومەتی ھەرێم سەرەتا ڕێکەوتنی کرد لەگەڵ سوودانی و لێک تێگەیشتنێکی باش ھەبوو لەنێوانیان، ھەرچەندە بەتەواوی لەخواستی ھەرێم نەبوو بەڵام بەھۆی نیەت پاکی حکومەتی ھەرێم کەلەگەڵ دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکانن نەک قوڵکردنی کێشەکانن، دواتر ڕێکەوتنەکە ھاتە پەرلەمان لیژنەی دارایی چەند گۆڕانکاریەکی لە ڕێکەوتنەکە کرد و مەرجی زیاتر بۆ ھەرێم دانا مافەکانی کەمتر کرد، دوبارە حکومەتی ھەرێم نیەت پاکی خۆی دیارکرد لە ھەندێک مافەکانی خۆی خۆش بوو پابەند بونی خۆیان بەڕێکەوتنەکە دیارکرد تەنھا بۆ ئەوەی کۆتایی بەکێشەکانی نێوانیان بێت قوڵتر نەبن، کەچی لەشەو تا بەیانی کەچەند کاتژمێرێکی پێ نەچو شوڤێنیەکان بەھاوکاری لایەنێکی کوردی  بەتەواوی ڕێکەوتنەکەیان گۆڕی و تەنھا مەرجی بۆ ھەرێم و ئەرکەکانی دانا ھیچ مەرجی بۆمافەکانی و پابەند نەبونی عێرق بە ڕێکەوتنەکە دانەنا دەیانەوێت بەتەواوی ھەرێم تەسلیمیان بێت و ھیچ بەدیلێکی تر بەدەستیان نەبێت. 

ھەموو ئامانجی شوڤێنیەکان ئەوەبو کەخۆیان بسەپێنن لەسەر ھەرێم نەک وەکو بەشێک لەخۆی مامەلەی لەگەل بکات ئەگەر سبەی ھەر کێشەیەک لە نەوتی ھەرێم یان کێلگەکانی ھەبێت نەتوانێت ئەو نەوتەی کەعێراق داوای دەکات ھاوردەبکات بودجەی ھەرم بەتەواوی دەبرێت بە موچەی فەرمانبەرانەوە. 

عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو وڵاتێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکات کە جگە لە عێراق ھیچ بەدیلێکی تر نیە، حکومەتی ھەرێی کوردستان تاکۆتایی لەگەڵ رێکەوتن و چارسەرکردنی کێشەکانی نێوانیانە بەڵام بەھیچ شێوەیەک تەسلیم نابێت ھەروەک جەنابی سەرۆک بارزانی فەرمووی ھەرێمی کوردستان نەک تەنیا ھێلی سوور بەڵکو ھێلی مەرگە و یان کوردستان یان نەمانە. .

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه