Kurdistan Press - زۆرینەی پارتی و کەمینەی لایەنەكانی تر زۆرینەی پارتی و کەمینەی لایەنەكانی تر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زۆرینەی پارتی و کەمینەی لایەنەكانی تر

‏‎زۆرینەی پارتی و کەمینەی لایەنەكانی تر! 

‏‎پارتی، زۆرینەی خۆی کە ھەمیشە زۆرینەیە تەنھا ئەوکاتە  بەکار دێنێت کە بڕیاری چارەنوس بدات بۆ ئەوەی دەرفەتی لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان لەبارببات، بەڵام لایەنی تر  کە کەمینەن لە چاو پارتی دا ھەمیشە کەمینەی خۆیان بەکاردێنن بۆ ئەوەی دەرفەتێک دروستبکەن بۆ لاوازکردن و لەباربردنی ھەرێمی کوردستان! 

‏‎پارتی، لەماوەی زیاتر لە ساڵێک ھەتا کۆتا دەرفەتیش ھەموو ھەوڵێکی دا لەگەڵ حیزبە کوردیەكان بگاتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پێکەوە کۆمسیۆنی سەربەخۆیی ھەرێم کارابکەن، ھەرێم نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، بەڵام کە دەرفەتی نەما کە  حیزبە کوردیەكان جگە لەکات کوشتن ھیچیان لێ سەوز نەبوو بۆشیان گرنگ نەبوو ھەرێمی کوردستان بمێنێت یان نە لاواز بێت یان ھەر چی لێ بێت پارتی زۆرینەی خۆی بەکارھێنا کۆمسیۆنی کاراکرد زیاتر دەرفەتی نەدا لایەنەکانی تر یاری بە چارەنوسی ھەرێم بکەن، کە پارتی سازشی زۆر لە مافی خۆی بۆ ھەموو لایەنێک دەکات زۆریش لە قەباری ئەوان زیاتریان پێ دەدات لەسەر حسابی خۆی بەڵام ھەرگیز ڕێگا بە بچوکترین شت نادات کە یاری بە چارەنوسی ھەرێم بکەن. 

‏‎لە دێرەزەمانەوە ، دوو برا چەند زێڕێکیان لەباوکیان بەمیرات بۆیان مایەوە، برا گەورەکە چەند ھەوڵی دا بەیەکسانی ئەو زێرانە دابەش بکات، کەچی برا بچوکەکەی ڕازی نەبوو، برا گەورەکە چەندێک لەبەشی خۆشی پێ دا، برا بچوکەکە ھەر ڕەتیکردەوە وتی دەبێ ھەمووی بۆ من بێت یان بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەم، گەر وا نەبێ لەھەردوکمان تێکی دەدەم.

‏‎برا بچوکەکە پەنای بۆ ئاغا برد، وتی ئاغا چەند زێڕێکمان ھەیە، بەشی گەورە با بۆ تۆ بێت و کەمێکیش بەمن بدە، تەنھا با ھیچ بۆ برام نەمێنێت،  ئاغا ناردی بە دوای برا گەورەکە وتی ئەو زێڕانە بھێنە، من ئاغای ھەموو گوند و خاوەن بڕیارم، ھەموو شتێکی ئەم گوندە ھی منە، ئەو زێڕانەش ھەموی موڵکی منە ڕازیش نەبن ھەردوکتان لە گوندی خۆم دەرتان دەکەم، ھەردوو براش بە ناچاری بۆ ئەوەی لە گوند دەرنەکرێن ھەموو زێڕی بە ئاغادا، برا بچوکەکەش ھەرچەندە دوای زۆر پەشیمان بوو زانی ھەڵەیەکی گەورەی کردوە بەڵام دەرفەتی نەما بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵەیە و گەڕانەوەی زێر بۆ خۆی و براکەی.  

‏‎زۆرینەی پارتی بۆ ئەوەبوو ھەرێم بە بەھێزی بھێڵێتەوە، بەڵام لایەنی تر کە تەنھا ئیمزایەکیان ھەبوو لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەکو کاردانەوەیەک کە پارتی ڕێگەی نەدا ھەرێم لاوازبکەن ئەوان بە ئیمزای خۆیان  دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدایان کرد،  کە ھەمیشە ئەو یاساییە پراکتیزە دەکەن گەر ھەموو شتێک وەکو من نەبێت خۆ دەتوانم خراپی بکەم، کە ئەوەی لە دەستی دێت بۆ خراپکردنی ھەرێم قەت درێغی ناکەن، کەبەو ئیمزایە نەک زەرەری بۆ لایەنێک ھەبوو بەڵکو زەرەری بۆ ھەموو ھەرێم بە خۆشیانەوە ھەبوو، کە مافی یاسایی ھەرێم بە ئیمزای خۆیان ڕادەستکرد، ئەو بەشە نەوتەی کە خۆشیان دەیانفرۆشت بەدەستی خۆیان بوو  لەناوچە جێ ناکۆکیەکان بەو ئیمزایە ھیچیان بە دەستی خۆشیان نەھێشت. 

‏‎لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بەبڕیاری دادگەی باڵای عێراق، کە بەنایاسایی لە قەڵەم دا، ھەر چەندە وەکو حیزبیەن بەھەموو شێوەیەک  لە بەرژەوەندی پارتی دابوو  ئەو بڕیارە و لە دژی بەرژەوەندی لایەنی تربوو بەڵام ئامانجی پارتی لە حیزب گەورەترە قەت وەکو حیزبوو دەرنەکەوتووە لە بڕیاری چارەنوس دا، کە پارتی زۆرینەی خۆی بەکارھێنا بۆ ئەوەی نەگاتە ئەوەی خەڵکی تر بڕیار لە جیاتی ھەرێم بدەن بەڵام ئیدی بڕیارەکە نە بەدەستی پارتی بوو نە بەدڵی پارتی بوو تەنھا لە بەرژەوەندی پارتی بوو، بڕیارەکە بە دەستی ئەوان و بەدڵی ئەوان بوو بەڵام لە بەرژەوەندی ئەوان نەبوو، خۆیان چاڵێکیان ھەڵکەند بوو پارتی بەڵام لە کۆتایی دا خۆیان تێکەوتن، کەئەم جارە بۆ ھەڵبژاردن بڕیار بەدەستی پارتی نیە کە خاتری ئێوە بگرێت کە ھەمیشە خاتری ئێوەی گرتوە بەڵکو سەنگی ئێوە دەردەکەوێ، ئەوکات دەزانن بایی چەندن و پارتی چەند خاتری ئێوەمانانی گرتووە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه