Kurdistan Press - ئیمزای گروپێکی ناو یەکێتی و ڕێککەوتنی لۆزان ئیمزای گروپێکی ناو یەکێتی و ڕێککەوتنی لۆزان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیمزای گروپێکی ناو یەکێتی و ڕێککەوتنی لۆزان

‏‎ئیمزای گروپێکی ناو یەکێتی و ڕێککەوتنی لۆزان! 

‏‎کاتی خۆی ھیتلەر قسەیەکی ھەبوو، دەی وت ماف و ڕاستی ئەو شتەیە کە بۆ گەلی ئەلمانیا باشە، ھیچ شتێک ڕاست نیە کە بۆ گەلی ئەڵمانیا باش نەبێت، گروپێکی ناو یەکێتیش ھەمان  قسەی  ھیتلەر پراکتیزە دەکات بەشێوەیەک کە لای ئەو گروپە ئەو شتە ڕاستە کە بۆ پێگەی کورد خراپە و بۆ خەڵکی تر باشە! سروشتی سیاسەتی ئەو گروپە وایە ھیچ دەرفەتێک لە دەست نادات بۆ لاوازکردنی ھەرێم،کەلە بنەرەت دا ئەو گروپە بۆ لاوازکردنی پێگەی کورد دروستبووە، ئەوجا ھەر نوسراوێک بێتە پێش کە باسی کەمکردنی دەسەڵاتی ھەرێم بکات گروپی ناو یەکێتی بەبێ ھیچ دوودڵی ئیمزای لەسەر دەکات، چونکە لاوازکردنی ھەرێم لەسەر خەتی ستراتیژیەتی خۆیانە و بەدەستکەوت بۆ خۆیان دەزانن  نەک بەھێزکردنی ھەرێم.

‏‎ئەو گروپەی لەناو یەکێتی لەوەتەی دروستبوونە کە خەڵکی تر لەپشت دروستبونیەتی کێشەی لەگەڵ ھیچ حیزبێکی کوردی نەبووە بەڵکو کێشەی لەگەڵ قەزیەی کوردی ھەبووە، جا کێ و کام حیزب ئەو قەزیەیە لەئەستۆ بگرێت دژی ئەو دەبێت، کێشەی ئەو گروپە لەگەڵ پارتی کێشە و ململانێی حیزبی نیە بەڵکو کێشەی کورد بوونە، کە پارتی ھەر چەند ھەڵە و کەموکورتی ھەبێت بەڵام ھەرگیز مساومە لەسەر مافەکانی کورد ناکات، ئەمەش کێشەی بۆ ئەو گروپە دروستکردووە، کە خەڵکی تر فشار بکات ھەر جارەو بەشێوەیەک پیلان دژی کورد دابرێژێت و ھەمیشەش بەئامرازی گروپی ناو یەکێتی پراکتیزە دەکات. 

‏‎ئیمزای ئەو گروپە بۆ گۆڕانکاری لەو ماددانەی کەلە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کران کە پەیوەستبون بەھەرێم ھەر وەکو ئەو ئیمزایە بوو کە لە ڕێککەوتنی لۆزان کران کە کورد لە ھەموو مافێک بێ بەشکران، کەھەموو نەیارانی کورد سەدان ساڵە چاوەڕێی ئەو ئیمزایەن بەدەستی خودی کورد کە کورد لە ھەموو مافێک بێ بەشبکرێن و بێ دەسەڵات بکرێن!  کە ئیمزای گروپی یەکێتی بۆ ئەوەیە ھەرێمی کوردستان تەنھا بەڕواڵەت  بمێنێت بەڵام لە ناوەڕۆک دا ھیچ دەسەڵاتێکی ھەرێم نامێنێت بەڵکو  ھەموو دەسەڵاتێکی یاسایی ھەرێم بە دەستی عێراق دەبێت،  کە دەسەڵاتی ھەرێم کەمتر دەبێت لە ئۆتۆنۆمی کە پێش زیاتر  لەنیو سەدە بەکورد درابوون!  

‏‎ھەر وەک چۆن لە شازدەی ئۆکتۆبەر ئەو گروپەی یەکێتی بە 38 ئیمزا کەرکوکی کوردستانی ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد، دواتر  بەدەستکەوت بە خەڵک فرۆشرا کە کەرکوکیان پاراست کە لە ئەنجامدا کوردی زۆرینەی کەرکوک بۆ ژێردەستەی کەمینەی خەڵکی تر.

‏‎بەھەمان شێوە ئەم گروپە دەیەوێت بە ئیمزایەک دەسەڵاتەکانی  ھەرێمی کوردستان ڕادەستی عێراق بکات، بەھەموو شێوەیەک ھەرێم بارمەتە بکات بە دەستکەوتی پاشکەوتی مووچە بەخەڵک بفرۆشن، کە پاشکەوتی مووچە تەنھا بەنوسین ئاماژەی پێدراوە کە ھیچ دینارێک بۆی تەرخان نەکراوە کە بەم قسەیە دەیانەوێت خەڵکی کوردستان فریو بدەن بۆ ئەوەی ڕایی گشتی کوردستان لەمەترسی ئەو پیلانەی ئەو گروپەی ناو یەکێتی دەستی بۆ بردووە ئاگادار نەبێت بە بابەتی ترەوە بیگرن! گروپی ناو یەکێتی چۆیەوە ناو یاریەک گەر سەربگرێت ھەرێمی کوردستان ئەوەندە بچوک دەبێت کە ھەبوون و نەبوونی وەکو یەک دەبێت، مەترسیەکان جدین گەر ڕێگا لە یەکێتی نەگرێت یەکێتی ھەموو کوردستان بەدەردی کەرکوک دەبات. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه