KurdistanPress...

CLOSE

سیاسەتی پارتی

پارتی، لەقۆناغ و ھەلومەرجێکی سەختی کوردبون دامەزرا، حیزبێکی تەواو نیشتمانی یە، دروست بونی نە دژی شەخسێک و حیزبێک بوو، نە دوژمنایەتی نەتەوەیەکی تربوو، نە تەنھا بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیەک و چەند کەسێک بوو، بەڵکو پارتی تەنھا ئامرازێک بوو بۆ گەیشتن بەئامانجی گەورەتر، کەھەموو چین و توێژەکان بەھەموو ڕەنگ و ئایدۆلۆژیایەکەوە لە ژێر چەتری نیشتیمانی بوون کۆبکرێتەوە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەمی ڕژێمی داگیرکار. 

پارتی سیاسەت دەکات ھەمیشە ھەوڵ دەدات حیزبەکەی  لە لوتکەی بەھێزی دا بمێنێتەوە بەڵام قەد لەسەر بنەمای ڕق و کینە سیاسەت ناکات، وەکو ھەندێک نەیارەکانی پارتی دەڵێن کە ئامانجی پارتی سڕینەوەی حیزبی بەرامبەرە، ئەو قسەیە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی شەخسی خۆیان لەسەر حسابی پارتی فڕێی دەدەن، بە قسەی ئەوان بێت ئێستا دەبوو نیوەی بەرپرسەکانی حیزبەکانی تر بەدەستی پارتی تیرۆرکرابوون بەڵام کە مەترسی لەسەر ژیانیان بێت پارتی دەبێتە فریادڕەسیان لەمەرگ ڕزگاریان دەکات. پیلانە چەپەڵەکانی ئەوان لە گۆڕ دەنێت کەدەیانەوێت بەئیرھابی فیکری و جەستەیی جارێکی تر شەڕی براکوژی ھەڵ بگیرسێنەوە  یان لێکترازانێکی زۆر لە نێوان حیزبە کوردیەکان دروستبکەن کەھەرگیز نەگەن بەیەک.  

نەک تەنھا کوردەکانی باشور بەڵکو کوردەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان سوپاسی پارتی بەتایبەتی ماڵی بارزانی دەکەن، جەنەڕالی ڕۆژئاوا مەزڵوم کوبانێ چەند جار سوپاسی سەرۆک بارزانی و  نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتی پارتی کردووە کە لەکاتی تەنگانەدا بە ھانایان چووە و ھاوکاری زۆریان پێشکەش کردووە، لەو لاوەش سیاسەتمەداری باکوری کوردستان عوسمان بایدەمیر ھەمیشە سوپاسی بارزانی دەکات کەتەنھا ئەو دەتوانێت ببێتە فریادڕەسی باکور ئاشتی بەرقەرار بکات مافەکانی کورد زامن بکات. لە ڕۆژھەڵاتیش ھەمیشە  کە مەترسیان لەسەرە ھاوار بۆلای بارزانی دێنن، لە ھەر شوێنێکی جیھان بێت ئومێدیان لەسەر بارزانی ھەڵدەچنن کە بە ھانایانەوە بچێت وەکو ڕابەرێک کە نوێنەرایەتی ھەموو تاکێکی کور دەکات لەھەر شوێنێکی جیھان بێت. 

بارزانی بە تەنھا موڵکی پارتیەکان نیە، بەڵکو بەکردار خۆیان بە خاوەنی ھەموو کوردێک دەزانن لەھەر شوێنێکی جیھان بێت و لەھەر پارچەیەکی کوردستان بێت.گەر سیاسەتی ئەوان بۆ شارێک یان ناوچەیەک یان خێڵێک یان چەند کەسی چوار دەوری بێت، 
سیاسەتی پارتی بەسەرکردایەتی بارزانی پێش ئەوەی بۆ حیزبی پارتی بێت بۆ کورد و کوردستانە، پێش ئەوەی بۆ باشور بێت بۆ باکور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایە، پێش ئەوەی بۆ ھەولێر و سلێمانی و دھوک بێت بۆ شنگال و کەرکوکە، بۆ ئامەد و مەھابادە، بۆ قامیشلو و دیاربەکرە، بۆ کوردایەتییە بۆ کوردستانی مەزنە، بۆ بەشکۆبونی تاکی کوردە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه