Kurdistan Press - ئاڵنگاریەکان کۆمەڵگەی کوردستان لە ئێستادا رووبەرووی دەیان ئاڵنگاری و ئاڵنگاریەکان کۆمەڵگەی کوردستان لە ئێستادا رووبەرووی دەیان ئاڵنگاری و | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاڵنگاریەکان کۆمەڵگەی کوردستان لە ئێستادا رووبەرووی دەیان ئاڵنگاری و

هەڕەشەی ناوەخۆ و دەرەکی بۆتەوە. 
هەروەک تێبینی کراوە لەوەتەی کابینەی نۆ دامەزراوە رۆژ نیە نەیارانی هەرێم لە گرووپە تیرۆریستیەکانەوە بگرە تا هێزو تاقم و دەستە  و گرووپگەڵی ناو هەناوی هەرێم و دەستی تێکدەری دەرەکی، کێشەو ئاستەنگ و کۆسپ نەخەنە بەردەم حکومەتەوە. 

لە زۆر پرسی پەیوەندیدار بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە ئەو چین و توێژانەی سەردەمانێک خۆیان بە دڵسۆزانی قەوارەی هەرێم و رەخنەگرو چاکەکارەوە لە قەڵەم ئەدا، هەر لە چرکە ساتی دەست بەکار بوونی ئەم کابینەیەوە کەوتنە سەنگەر گرتن لە حکومەتەوە. 

ئەم سەنگەر گرتنە لە زۆر حاڵەتدا  بە ئاراستەی دانانی هێمای پرسیار لە سەر کۆی گشتی سیستەمی سیاسی و دامەزراوە حکومیەکانی هەرێم و پەکخستنی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەتەوە پەلی هاویشت بەرەو ختوکەدانی هەستی هاونیشتیمانیانەوە دژ بە حکومەت. 

 ئەم هەوڵەش بە پلەی یەکەم خۆی لە دروست کردنی ئاستەنگی جۆراوجۆر لەبەردەم حکومەت و خاوکردنەوەی پرۆسەی سیاسی و ریفۆرم و لەباربردنی یەکریزی نێوان گەل و هەڵوەشاندنەوەی سەرلەبەری دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمەوە دەبینیەوە. 

هەڵبەت کاراکتەرەکانی پشت ئەم تەوژمە هێشتا بەردەوامن لەسەر نەهجی خراپ و نەرێنیان و  جارێ لە پەلەپۆ نەکەوتوونە و  فوودەکەنە بچوکترین خواری و خێچی و  گلەییەک بۆ ختوکەدانی گەل بە ئامانجی بە گژداچوونەوەی حکومەت و سەرلەبەری دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمەوە. 

بکەرانی پشت پەردەی ئەم تەوژمە تەماویە هەر هۆکارێک و لایەنێک هاندەریان بێت، دواجار بێ سێو دوو ئاو دەکەنە ئاشی نەیارانی یەکریزی کورد و  هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم و لەباربردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و  هێنانە کایەی  ترسو دڵەرواکێ و  دۆخی نادڵنیایی و نانەوەی ئاڵۆزی و سەرگەردانیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه