Kurdistan Press - پارادایمی بارزانی یەکلا کەرەوەیە پارادایمی بارزانی یەکلا کەرەوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارادایمی بارزانی یەکلا کەرەوەیە

دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و تەنانەت تا ئەم چرکەساتەش رۆڵی بارزانی لە کێشمەکێش و بینەوبەردە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەو نکۆڵی لێ نەکراو بووە. 
ئێستاشی لەگەڵدابێ لایەنە سیاسی و تائیفیەکانی ناوەند بە مەبەستی کردنەوەی گرێ کوێرەکان و بووژاندنەوەی ژیلەمۆی هیواو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و گەیشتن بە چارەسەرەکان، هەر دەگەڕێنەوە لای بارزانی. 

بارزانی وەک خاڵی یەکلاکەرەوەو سەنتەری راوێژ و بڕیارگەلی تایبەت بە خاوکردنەوەی دۆخی چەقبەستووی سیاسی و لێک نزیک کردنەوەی لایەنە بەرژەوەندخوازە پێک ناکۆکەکانی نێو پرۆسەی سیاسی، هەمیشە لە روانگەی چاکەی گشتیدارۆڵێکی ئەرێنی و باش و بەرهەمداری نواندووەو توانیویەتی سەنگ و قورسایی خۆی بۆ گشت لایەنە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسیەوە بسەلمێنێ. 

لێ لە پاڵ ئەمەشدا لەوەتەی بارزانی تێکەڵ بە دونیای سیاسەت و کاری سیاسیەوە بووە، بە دەست گرتن و خۆ تەیار کردن بە پارادایمێکی تەواو نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە هەوڵی سەرخستن و مسۆگەرکردن و بە یاسایی کردن و بە دەستووری کردنی داوا رەواکانی کوردی داوەو ئەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشان و توانای دیپلۆماسی و مەعنەوی خۆی خستۆتەگەڕەوە. 

بارزانی سەلماندوویەتی گوتاری ئەو گوتارێکی تەواو ناسیۆنالیستی لیبراڵیستی بەرحەقی بە یاسایی و دەستووری کردنی پرسی کوردە لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵدا کە تیایدا کورد هەست بە کەرامەت و بوون و گەورەیی و مسۆگەربوونی مافەکانیەوە بکات و پاشگەزبوونەوەشی تیادا نەبێت. 

لەمەش زیاتر بارزانی سەلماندوویەتی بە یەکگرتوویی مانەوەی دەوڵەتی عێراق و ئینتیما بۆ ئەم دەوڵەتە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، بەندە بە چەسپاندنی مافە دەستوری و یاساییەکانی هەرێم  بەگشتی و بەرقەرار کردن و پیادەکردنی شەراکەتێکی راستەقینەی سیاسی و ئابوری و دەستوریەوە دوور لە فرت و فێڵ و خۆ دزینەوە لە لایەن کاربەدەست و لایەنە عێراقیەکانی ناوەندەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا