نیشتیمانپەروەری ئەوەنیە تفنگچیەکانت بە ناو شاردا بڵاوە پێ بکەی و نوزەی خەڵکی ببڕی و سوکایەتی بە پیرۆزیەکانیانەوە بکەی.
نەتەوەپەرەستی ئەوەنیە قاچاقچێتی بکەی بە دوا داهێنانی کاری سیاسیت…داهات و پارە بودجە لە هاوشارو هاونیشتیمانیانت بشاریتەوەو برسیان بکەی و تەنگیان پێ هەڵچنی.
نیشتیمانپەروەری یەکسان نیە بەوەی شارێک و ناوچەیەک بە بارمتە بگری و هەر هەفتەیەک بەڵاو موسیبەتێکیان بەسەردا بهێنی و ئابلۆقەیان بدەی.
مۆدێڕنیتە ئەوە نیە ناوێکی زلی سۆشیال دیموکراتت بە خۆتەوە لکاندبێ و فڕت بە سۆشیال دیموکرات و قوتابخانە فکریەکەیەوە نەبێ و بۆ دەرمانیش بڕوات بە ( دیموکراسی) ەوە نەبێت.
کوردستانی بوون هەر ئەوە نیە رووت لە بەغدا و پشتت لە کوردستان بێت و ئیماڕەتێکی ناوەرۆک بەتاڵت دروست کردبێ و بە زۆری زۆردارەکی لە رێگەی ترس و تۆقاندنەوە خۆت بەسەر شارێک و دانیشتوانیەوە سەپاندبێ.
وەڵام بدەوه