Kurdistan Press - دیاردەی چەک هەڵگرتنی نایاسایی دیاردەی چەک هەڵگرتنی نایاسایی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیاردەی چەک هەڵگرتنی نایاسایی

دیاردەی چەکداری و چەک هەڵگرتنی بێ مۆڵەت و بەدەر لە یاسا بە گشتی هەمیشە هەڵگری حەزێکی شاراوەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە گفتوگۆو و ئارگومێنت گۆڕینەوەو فەرزکردنی مەیلی خۆسەپاندن و دروست کردنی جۆرێک لە کەڵەگایی. 

لە دۆخی کۆمەڵگایەکی نائارام و پڕ لە پشێوی و گرژی و جەمسەربەندنی نێوان هێزو پێکهاتە کۆمەڵایەتیە پێک ناکۆکەکان و قەیراناویدا، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەدەر لە یاسا وەک گەورەترین کێشەو گرفتی بەردەم چەسپاندنی یاسا و گێڕانەوەی ئۆقرەیی بۆ کۆمەڵگا دەژمێردرێت. 

لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا  هێزی یاسا و سەردارکردنی قانون و چەسپاندنی مادە و بەندەکانی یاسا،  بەردەوام رووبەرووی ئاڵنگاری و گرفتی گەورە دەبنەوە. 

نەبوونی هۆشیاری یاسایی و بەرپرسیارەتی ئایینی و ئەخلاقی و ویژدان لەو کۆمەڵگایانەی گیرۆدەی تەنگژەو قەیران و دۆخی سیاسی ناجێگردان،حکومەت و دەسەڵاتی یاسا لە بەردەوام ئەخرێنە بەردەم تاقیکردنەوەی مێژووییدا. 

بۆیە گرینگە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان چ ئەوانەی لە بواری یاسا کار دەکەن و چ ئەوانەیشی لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەوە شارەزان، هاوتەریب بە ئاڕاستەی دروست کردنی هۆشیاری یاسایی و ئەخلاقی و  جڤاکیەوە هەوڵی بنەبڕکردنی دیاردە نەشازو قێزەوەنە ناشارستانیەکان بدەن و لە بەربەست دانان لەبەردەم دیاردەی چەک هەڵگرتن لە هیچ رێگریەک نەسڵەمێننەوە و کۆڵ نەدەن. 
هەر سستی و شلی و خاویەک لە جێ بەجێ کردنی بڕیارەکانی حکومەت، دواجار دەبێتە هۆکاری کەڵەکەبوونی کێشەوگرفتەکان و تۆخ بوونەوەی دۆخی نالەباری کۆمەڵگاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا