Kurdistan Press - ھەر پرسێک ڕووداوێک کارەساتێک بێتە پێشەوە، کۆمەڵگەی کوردی دەبێتە دوو بەش ھەر پرسێک ڕووداوێک کارەساتێک بێتە پێشەوە، کۆمەڵگەی کوردی دەبێتە دوو بەش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەر پرسێک ڕووداوێک کارەساتێک بێتە پێشەوە، کۆمەڵگەی کوردی دەبێتە دوو بەش

 کە دژبەرەکانی حکومەت و لایەنگرانی حکومەت لەخۆ دەگرێت، لەپەنجەی دەست تێناپەڕن ئەوانەی کە بێ لایەن و ھەڵگری پەیامی ڕاستی بن و بە دوای چارەسەربن. 

لەڕووداوی لافاوی ھەولێر دژبەرەکانی حکومەت ھێندە بێ ویژدان بوون لەدڵەوە حەزیان دەکرد لەجیاتی دەھ یازدە قوربانی سەد قوربانی لێ بکەوێتەوە، لەجیاتی ئاو دوو مەتر بەرزبێتەوە دەھ مەتر زیاتر بەرزببێتەوە خانوەکان لەگەڵ زەوی دا تەخت ببوایە بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر حکومەت تاوانبار بکەن و مایکی خۆیان ببنە لای ھەر کەسێک کە لەتوڕەیی دا حکومەت تێر جنێو بکات. 

لایەنگرانی حکومەتیش لافاویان تەنھا بە کارەساتێکی سروشتی ناوبرد، بەبێ ئەوەی حکومەتی خۆجێی ھەولێر کەسانی تر کە بازرگانن و بەرپرسن نزیکن لەحکومەت بە تاوانبار و کەم تەرخەم بزانن، لایەنی سروشتی ئاساییە لافاو لەماوەیەکی کەم دا دوو جار یان چەند جار دروست ببێت کە لە ھەولێر دروست بوو بەڵام ناکرێت بەپێی ڕێژەی باران بارینەکە ڕووداوەکە گەورەتر بێت زیانەکان لە جاری پێشوو زیاتربن کە ئەمە کەم تەرخەمی و بێ پلانی حکومەتی لێ دەکەوێتەوە. 

جاری یەکەم گەر ٤٠ ملم بارینی باران یەک مەتر ئاو بەرزبوایەتەوە دەبوو حکومەت ڕێگەی خێرایان بدۆزیبایەوە بۆ جاری دووەم کە ھەر ٤٠ ملم باران بارین نیو مەتر یان زۆر کەمتر ئاو بەرز ببێتەوە، بێ پلانی و کەم تەرخەمی حکومەتی خۆجێی ھەولێر و وەزارەتەکانی حکومەت وای کرد کەجاری دووەم کارەساتەکە گەورەتربێت کە دوومەتر زیاتر ئاو بەرزبۆیەوە بۆ ٨٠ ملم باران بارین. 

بەم کارەساتەی بوو کە چەندین قوربانی لێکەوتەوە ئەمە جگە لەزیانێکی زۆری ماددی کە حکومەت دەبێت دابینی بکات، ھەلێکی زۆر باشیشی بۆ دژبەرەکانی خۆشی ڕەخساند، کەئەوان  کەوتنە دەھۆڵ کوتان و کە ھەموویان لە ئاوازێک دەخوێنن و لەیەک سەرچاوە ئاراستە دەکرێن. 

دژبەرەکانی حکومەت چەندین ڕاپۆرتیان دروستکرد بە ویست و ھەوای سەری خۆیان وتیان بە ھێندە ملم باران بارین ئەم لافاوە دروست بووە، بەبێ بەرچاوگرتنی فاکتەرە سروشتیەکان، کە ژمارەیان زۆر دووربون لە ڕاستی، و ڕەچاوی  بنەمەکانی زانستیان لە کەش و ھەوا نەکرد کە بۆ ھەر دەقەیەک چەند ملم باران باریوە، کە ئەو کارەساتەی ھەولێر دەکرا کەمتر بێت گەر حکومەت پلانی پێش وەختەی ھەبوایە بەڵام ڕوداوەکە ھەر  دەبوو گەورەش دەبوو چونکە ڕێژەی باران بارین ھەر زۆر  زۆر بوو  لەماوەیەکی زۆر کەم دا بە خێرایەکی زۆر زۆر ئەو ھەموو بارانە باری. 

چونکە کۆمەڵگەی کوردی بووە دووبەش،  بێ لایەنەکان یان لایەنگری ڕاستی زۆر کەمن، کەس ڕەچاوی زانستی نەکرت لە سەر ڕاپۆرتەکانی لافاوی ھەولێر کە NRT ھەندێک لەکەناڵەكانی تری ئیسلامی و حیزبەکانی تر دروستیان کرد، ئەوانەی دژبەرەکانی حکومەتن کەوتنە جنێو دان گەر چەند ڕاپۆرتەکەش ڕاست نەبێت یان لایەنی ڕاستی وون کردبێت، لایەنگرانی حکومەتیش ڕاپۆرتەکانیان بە درۆ ناوبرد بەبێ ئەوەی ھەندێکیان ھەر سەیری بکەن گەر چەند ڕاستیش تیابێت. 

چەندین ڕاپۆرتم بینی بەتایبەتی ڕاپۆرتی ئیسلامیەکان و NRT  ھەندێک لە بەشی ڕاپۆرتەکە ڕاستی بوون بەڵام بەشی زۆری ڕاپۆرتەکە ڕاستیەکانیان ون کردبوو ھەتا لەژمارەش دا ڕاست نەبون کە ئامانجی سەرەکیان تاوانبارکردنی حکومەت بوو بەبێ بەرچاوگرتنی فاکتەرە سروشتیەکان، کە ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات کە دەڵێن بۆ کردنی ھەر درۆیەک دەبێت ھەندێک لە ڕاستیەکان بڵێی. دژبەرەکانی حکومەتیش ئامانجیان ئەوەبو کە ڕاستیەکان بەلارێدا ببەن ھەندێک شتی ڕاستی لاوەکی بڵێن بۆ ئەوەی تەنھا خەڵک زیاتر لەحکومەت توڕەبکەن زیاتر جنێو بەحکومەت بڵێن.

من ئەندازیار نیم کە چارەسەری بزانم، بەس ھەندێک شت وەکو ھەمو ئەو خەڵکە دەزانم، کە ھەڵکەندنی چاڵی گەورە کە زۆرترین ئاو لەخۆ بگرێت، ئاراستەی ڕێرەوی ئاو بەھاوسەنگی دابەشبکرێت نەک تەنھا بۆ لایەک بێت،  ھەر پرۆژەیەک بکرێت لەسەر بنەمای زانستی بێت و ڕەچاوی بەرژەوەندی گشتی بۆ بکرێت نەک بەرژەوندی گشتی قوربانی شەخسی بکرێت ھەر بینانەیەک لە پرۆژەیەک کە ھۆکارە بۆ ئەم لافاوە دەبێت بەزوترین کات نەمێنێتەوە.
ھەر ھەنگاوێک بگرێتەبەر ڕێگری ناکات لەدروست نەبونی لافاوەکە کەکارەساتێکی سروشتی یە لەھێزی ھیچ مرۆڤێک دا نیە ڕێگری لێ بکرێت بەڵام دەکرێت بەپلانی زانستیانە زیانەکان کەمتر بکرێنەوە و ڕوداوەکە بچوکتر ببێت بەم شێوەیە گەورە نەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه