Kurdistan Press - ئاڵنگاریەکان گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم ژیان، راھاتنە لە گەڵ سەختیەکان و ئاستەنگەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن و ئاڵنگاریەکان گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم ژیان، راھاتنە لە گەڵ سەختیەکان و ئاستەنگەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن و | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاڵنگاریەکان گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم ژیان، راھاتنە لە گەڵ سەختیەکان و ئاستەنگەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن و

رووبەرووبوونەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەکان و میکانیزمەکان و چارەسەرەکان...

ژیان لەگەڵ یەکەم ھەناسەیدا بە گریان دەست پێدەکاو لەدوا ھەناسەشیدا بە گریان کۆتایی پێ دێت....

پەلەقاژەکانی ئێمەی مرۆڤ ھەمووی ئەچێتە خانەی ئامانجی بۆ ھەمیشە مانەوە و خەونی نەمری، بێ ئاگا لەوەی گشت دەسپێکێک و پرۆسەیەک لە خاڵێک و وێستگەیەکی  دیاریکراودا ئەوەستێت. 

کایەی ژیانیش ھەروایە...
ھیچ شتێک لەم جیھانە پڕلە تەنگوچەڵەمەیەدا ھەمیشەیی و نەمر نیە...ژیان ئاوێتەی  کۆمەڵێک چرکەساتی خۆش و ناخۆش و سەرکەوتن و شکستە...ھەڵگری چەندین وێستگەو خەسڵەتی تایبەتە لە سەروو  فانتازیاو چاوەروانیەکانی ئێمەوە...بێگومان بۆ ھەموومان بە بێ جیاوازی رەگەزوپلەوپایەی کۆمەڵایەتی، ژیان لە خاڵێکدا ئەوەستێ، بەڵام ھیواو ئومێدو ئارەزووەکانی ئێمە لەم رووبەرە پرلە ھەڵبەزودابەزەدا بێ کۆتایین و سنوورێکیان بۆ نیە...

گشت سەرەتایەک لە ناخی خۆیدا ھەڵگری کۆتاییێکە.... ھەموو کۆتاییێکیش ھەڵگری رەگەزێکی دەسپێکە...ئەوانە بە شێوەیەک تێکھەڵکێش و ئاوێتەی یەکتر بوونە، نە دەسپێکت لێ دیارە نە کۆتایی..

لەو شوێنەی پێت وایە کۆتاییە، رەنگە دەسپێک بێت...لەو شوێنەش پێت وایە دەسپێکە، دواتر بۆت دەردەکەوێ ئەوە کۆتایی بووە...

کۆتاییەکیش ھەیە ھێشتا دەستی پێ نەکردووەو چاوەروانی دەسپێکە، لێ ژیان بەردەوامە…سەرکەوتنی ئەم بەردەوامبوونەیشی پەیوەستە بە هێزو ئیرادەو توانستی رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی یاکجارەکی  بەسەریاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه