Kurdistan Press - پرۆکسیە ئیقلیمیەکان پرۆکسیە ئیقلیمیەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆکسیە ئیقلیمیەکان

لەرووی سایکۆلۆژیاوە ھەر کەشێک بە فیتنەو مەترسی و گومان و دوودڵی و بێ بروایی و دڵەراوکێوە تەنرابێ، بێ سێ و دوو بەشێک لە پێکھاتەو چین و توێژو تاکەکانی سەرقاڵی نانەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی و فتنەگێڕی و دڕدۆنگی و ملشکاندنی یەکترو بەرھەمھێنانی دونیایەکی ناتەندروست و نائارام و ئاڵۆزەوە دەبن.

لەمجۆرە کەشەدا،  فیتنەگێڕەکان لە رووی جەمسەربەندی و بەرژەوەندی و ئایدیۆلۆژیاوە دابەشی سەر جەمسەرە پێک ناکۆکەکان دەبنەوەو لە ناو خودێکی خۆکردە و کۆمەڵێک بەھاو نەریت و نۆرمی بەرھەم ھێنراوی ئان و سات و پرۆسە ناجۆرەکاندا دەتوێنەوە.

سەردانیکردنی لاهور جەنگی بۆ لای پ ک ک و کۆبوونەوە شاراوەکانی هەڵگری ئەجیندایەکی ترسناکە بە ئاراستەی تێکدانی دۆخی هەرێم و لەبار بردنی هەوڵەکانی لایەنە سیاسیەکان بۆ گەڵاڵەکردنی جۆرێک لە یەکریزی لەم دۆخە هەستیارەی هاونیشتیمانیان و هەرێم پێیدا تێدەپەڕن. 

ئاڵۆزکردنی بارودۆخی پیشخابور بە فیتی  لاهور و  هاندانی هێزە بەکرێگیراوەکانی پ.ک . ک و دەست لە پشت دانی لاووگەنجی دەڤەرەکە بۆ نانەوەی ئاژاوەو ئاڵۆزکردنی دۆخەکە،  پێشهاتێکی ترسناک و شوێن هەڵوەستەلەسەر کردنە.  


پ.ک.ک لەوەتەی دامەزراوە گۆڕانکاریەکی ریشەیی بەسەر ئەجینداو ئایدیۆلۆژیا و ئامانج و درووشمەکانیدا هاتووەو  هەر جارەو کۆمەڵێک پاشەکشەی  بەرچاو  دەکات لە درووشمە باق و بریقەدارەکانیەوە.

ئەم هێزە بەردەوامە لەسەر  لەخشتەبردن و ختوکەدانی هەستی نەتەوەیی توێژی لاوو گەنجان و ئاراستەکردنی کێرڤی نارەزایی ئەو توێژە بەرەو نانەوەی ئاشوب و فتنەو ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی هەرێم.  

ئەم هەوڵە نزۆک و ئامانجدارەی لاهور وەک باقی هەوڵە تێکدەرەکانی تری لە حاڵێکدایە، هەردوو ئامۆزاکانی بە تەواوەتی دەستیان بەسەر  داهات و خاڵە سنووریەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا گرتووەو لاهور جەنگیان لە گشت حیسابات و هاوکێشەیەکی سیاسی، ستراتیژی، خێزانی، ئابوری و  داهاتووی یەکێتی دەرکردووە. 

گەرەکە گەنجان و لاوانی کوردستان زیاتر لە هەموو کات هەست بە مەترسی دۆخەکە بکەن و خوێندنەوەیان بۆ فیتنەگێڕیەکانی لایەنە بەکرێگیراوەکانی ئیقلیمی هەبێ و دان بە خۆیانا بگرن و نەکەونە داوی ترسناکی ئەم هێزە فشۆڵە بەزیوانەی، لەوەتەی هەن جگە لە شکست و پاشەکشە و ماڵوێرانی، هیچ دەسکەوتێکی تریان نەخستۆتە  نێو هەنبانە بۆرینەیان و  هیچ جۆرە شانازیەکی تریان تۆمار نەکردووەو  شکۆیەکیان نەچنیوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا