Kurdistan Press - یەکدەنگی و یەکڕیزی یەکدەنگی و یەکڕیزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکدەنگی و یەکڕیزی

پاڤل تاڵەبانی یا وەک خۆی دەڵێ پاڤڵ جەلال تاڵەبانی لە پەراوێزی دیداری سلێمانی لەگەڵ شاندێکی بیانیدا ئاماژەی داوە بەوەی ئەوان  هەمیشە لەگەڵ یەکدەنگی و یەکرەنگی کورددا بوونەو زۆر هەوڵیان داوە کورد لە بەغدا لە رێگەی کاری دەستەجەمعیەوە کار بۆ  بەرژوەندیەکانی هەرێم و داخوازیەکانی بکەن. 

هەروەها وتووشیەتی  ئەوان زۆر هەوڵیانداوە یەکدەنگی و یەکڕیزیەی کورد لە بەغدا و لە هەرێم بپارێزن و وەک یەک تیم دەربکەون بەڵام ئەم نیەتە نیشتیمانیە لەدەرەوەی ئیرادەیەکی کوردستانی لەبار برا…!!!

دیارە بەلای پاڤڵەوە یەکریزی و یەکدەنگی و یەک تیمی بریتیە لە سەفقاتی ژێربەژێر  لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بە مەبەستی سەپاندنی دونیابینی تاکە کەسیەوە.  

یا ئەوەتا ئەوان پێیان وایە “ نیەتی نیشتیمانی” ئەوەیە گوێ بە داخوازی لایەنی تری کوردی نەدەی و هەموو هەوڵێکت بۆ فەرزکردنی ئەجیندای خۆت و لایەنی دەرەکی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه