شارهزایهكی كهشوههوا ڕایگەیاند: قۆناغێكی تری شهپۆلی باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە و داوا لە هاوڵاتیان و حکومەت دەکات ئامادەکاری بکەن بۆ دروستبوونی لافاو
شارەزای کەش و هەوا، شاڵاو هیدایەت، ڕایگەیاند کە قۆناغێکی تری شەپۆلی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەهۆی هاتنی هەڵمی ئاو لە دەریای سور و شێی ناوچەی کەمەرەیی ئەفریقیا و دەریای ناوەڕاستەوە.
شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەدا، کە تاوەباران و هەورە بروسکە لە بادینان و ناوچە جیاوازەکان دەستیپێکردووە و لە کاتەکانی شەودا فراوانتر دەبێت. کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە کاتی تاوەکاندا.
سەبارەت بەو کەشە گەرمەی لەم چەند ڕۆژەدا هەبوو، ئەو سارەزایە ڕوونیکردەوە، کە هۆکاری هەستکردن بە گەرمی لەم ڕۆژانەدا بۆ زیادبوونی هەڵمی ئاو دەگەڕێتەوە، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بە بڕی ٥ تا ٧ پلە دادەبەزن.
بەپێی وتەی ئەو شارەزایە، بەشێکی زۆری ئەم مانگە بارانی بەهێزی تێدا نییە، بەڵام لە نێوان دە ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم) شەپۆلی بەهێز دەستپێدەکات و بارانی پەڵەی سەرتاسەری دەبارێت، کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پێش دەکەوێت.
شاڵاو هیدایەت ڕاشیگەیاند، وەرزی دابارینی ئەمساڵ پڕباران دەبێت و هیچ مەترسییەکی وشکەساڵی لەسەر هەرێم و عێراق نییە. ئەمەش بەهۆی دیاردە کەشوهەواییەکانی وەک (سۆپەر ئێل نینۆ) لە زەریای هێمن و ئەرێنیبوونی جەمسەرەکانی زەریای هیندی و ئەتڵەسی.
لە کۆتاییدا شاڵاو هیدایەت داوای لە حکومەت و هاووڵاتیان کرد کە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو لە کۆتایی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوودا، چونکە بەشێکی زۆری بارانەکان بەخوڕ دەبن و ئەگەری زیانی مادی و مرۆییان لێ دەکەوێتەوە ئەگەر ئامادەکاری نەکرێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه