من پۆڵادم؛ بە سەر بەرزی دەژیم و بە سەر بەرزیش دەچمە زیندان. نە بە منەت ئازاد دەبم، نە بە نرخی فرۆشتنی سەربەرزییەکەم ڕێک دەکەوم. ئەگەر ئازادی بە منەت بێت، زیندان لەو ئازادییەی بە منەت باشترە.
من پەشیمان نیم، چونکە سەربەرزی بە پەشیمانی ناگۆڕدرێتەوە؛ شانازی بە خۆم و بە براکەم، لاهور شێخ جەنگی، دەکەم.
با ٣ ساڵ بڕوات، با ٣٠ ساڵیش بڕوات؛ کات دەڕوات، بەڵام سەربەرزی نامرێت. ئەوان دەتوانن دەرگای زیندان دابخەن، بەڵام ناتوانن ویژدانێک بکڕن کە بە منەت نەژی!
پۆڵاد شێخ جەنگی
١٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦


وەڵام بدەوه