جلی کوردی شوناسی کورد بوونمانە. جاران و بەر لە شۆڕشی تەکنۆلۆجیاو تەلەفزیۆن و شاشەو داهێنانەکانی مرۆڤ، هەر نەتەوەیەک جگە لە ئاڵا، بە جلوبەرگ و زمانیەوە دەناسرایەوە.
جلوبەرگی کوردی نەخاسمە بۆ نەتەوەیەکی مافخوراوو دابەشکراوی دەستی بێگانەکان، هێمای زیندووێتی و مانەوەو بەردەوامبوونە. بەردەوامبوون لەسەر تەختەی شانۆی سیاسی و جەنگ و ئاشوبە یەک لەدوا یەکەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و خەبات لە پێناو مانەوەدا.
جلی کوردی هێمایەکە بۆ پاراستنی کولتورو فەرهەنگی ڕەسەنی نەژادی کورد و نیشانەی دەست گرتنی کوردی بەشمەینەتە بە یەکێک لە هێماکانی ڕەسەنایەتی و مانەوەی وەک نەتەوەیەکی زیندوو و خاوەن شارستانیەت.
بە دیوێکی تردا جلوبەرگی کوردی بە هۆی پێکهاتەی رەنگەکانیەوە جوانیەکی تایبەتی هەیەو هەمیشە لەناو هەموو جلوبەرگەکانی تری نەتەوەکانی تردا بە ئاسانی دەناسرێتەوەو هێما بۆ کورد بوون و رۆحیەتی رەسەنایەتیەوە دەکات.
وەڵام بدەوه