Kurdistan Press - فرەیی لە کۆمەڵگای فرە ئایدیادا فرەیی لە کۆمەڵگای فرە ئایدیادا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فرەیی لە کۆمەڵگای فرە ئایدیادا

پلۆراڵیزم و فرەیی لەهەر کۆمەڵگایەک یەکێک لە هێماونیشانەکانی دیموکراسیە. 

لەهەموو کۆمەڵگا مرۆییەکان حزبەکان نوێنەرایەتی ئایدیا و ئایدیۆلۆجیای تاکەکانی کۆمەڵگا دەکەن. 

زۆربوونی ئایدیاو فرەیی، هێمایە بۆ زیندووێتی جڤاک و گەشەی فکرو پێشکەوتنی کۆمەڵگا. 

لەکۆمەڵگا فرە ئایدیاکاندا حزبەکان وەک نوێنەری  بیروبۆچوون و ئایدیۆلۆجیا جیاوازەکان لە رێگەی یاساو دەستوورەوە بواری ئەنجامدانی کارو چالاکی سیاسی و کۆکردنەوەی زۆرترین جەماوەریان  لە دەور فکرو ئایدیۆلۆجیایان بۆ فەراهەم دەکرێ. 

لەم جۆرە جڤاکانەدا حزب و لایەنە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پاڵ پاراستنی بەرژەوەندی و  گەشەپێدانی بنکە جەماوەریەکانیان، پابەندی پاراستنی یاساو دەستوورو عورف و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نیشتیمانین. 

لادان لە بنەما دیموکراسیەکان و نانەوەی ئاڵۆزی و گرژی سیاسی و پەیرەوکردنی گوتاری پەرتکەر، یەکسانە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی و گشتیەوە. 

حزبەکان لەمجۆرە جڤاکانەدا وێڕای پابەندە یاسایی و دەستووریەکان، نابێت بە هیچ شێوەیەک مەترسی بخەنە سەر پیرۆزیەکانی کۆمەڵگاو بە برۆوبیانووی بێ بنەماوە دۆخی هاوڵاتیان و نیشتیمان بەرەو ئاڵۆزی و نامتمانەییەوە بەرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا