با من و تۆ فشار لە حیزبەکانی خۆمان بکەین!
کە تۆ زۆرترین دەنگ بە کاک قوباد تاڵەبانی دەدەی بۆ ئەوەی یەکەم بێت، کە خۆشت لە سەرەتاوە دەزانی جەنابیان یەک ڕۆژ نابێتە پەرلەمانتار چاوەڕێی ئەوە مەبە شەڕ بۆ مافی تۆ بکات کە لەسەرەتاوە باوەڕی بەوە نیە بچێتە ئەو شوێنەی کە شوێنی شەڕکردنە بە مافی تۆ چونکە ئەو ھەر دەنگی تۆی دەویست نەک شەڕ بۆ مافەکانت بکات.
کەتۆ گۆران ئینزبات لە گەعدە دەھێنی و یاسین خدر لەسەر عەرەبانە دەھێنی بە سادەیی لە پرۆسەکە دەڕوانی و دەینێریە پەرلەمان چاوەڕێی گۆڕانکاری مەکە ئەوان ھەر بەوە دەگەن ژیانی خۆیان بگۆڕن نەک ھی تۆ. کەتۆ دەنگ بەپەرلەمانتارانی کاک عەلی باپیر دەدەی کە جەنابیان لە سەرەتاوە پەرلەمان بە شوێنی کافر لەقەڵەم دابوو چاوەڕێی ئەوەمەبە کە ئەوان شەڕ بۆتۆی ئیسلامی بکەن بەڵکو ئەوان شەڕ بەتۆی ئیسلامی دەکەن! کەتۆ دەنگ بە نەوەی نوێ دەدەی کە ھەتا نەڵێن حەمەی موژدە و فیسار کەس نازانێت کێیە و ئاستیان چەندە ھەر چاوەڕێی فیکە و تەپڵ لێدان بە گەر زۆریش تۆڕەبون بایکۆتی دانیشتن دەکەن کە سەریان لێ دەرناچێت قەت چاوەڕێ ئەوەمەبە کە شەڕ لەسەر مافەکانی تۆ بکەن.
حوکمڕانی ھەر وڵاتێک ڕەنگدانەوەی خەڵکە. ھەموو دامەزراوە و سەرۆکایەتیەک شەرعیەتی خۆی لە پەرلەمان وەردەگرن پەرلەمانیش شەرعیەت لە من و تۆ وەردەگرێت. جا گەر بڕیاری ڕاست بدەین پێوەرەکانی شایستەبوون دەنگ بە کاندیدی پەرلەمان بدەین نەک عاطفی و ڕق و کینە بکەینە پێوەر ھەم سەرۆکایەتی و ھەمیش حکومەت و دادگاکان لە سەرەوە تا خوارەوە بەھێزدەبن، ئەوە بزانە ئەو شوێنەی نوێنەرایەتی من و تۆ دەکات پەرلەمانە، جا با بەکەم لە دەنگی خۆمان نەڕوانین شوێنی خۆمان بەھێزبکەین بۆ ئەوەی نوێنەری ڕاستەقینەی ئێمەبن، پەرلەمان شوێنی یاسا دانانە کە شەرعیەتی من و تۆ وەرگرتووە با وای لێبکەین کەشەڕ بۆ من و تۆ بکەن نەک شەڕ بە من و تۆ بکەن، ئەوە بزانە ئەوە خەڵکە پەرلەمان بەھێز و لاواز دەکات نەک دەسەڵاتە. بامن و تۆ فشار لە حیزبەکانی خۆمان بکەین کە دەنگدان بەزۆترین کات بکرێت ڕێگە نەدەین
لەسەر ناکۆکی شەخسی و حیزبی کەس ئەو مافە لەمن و تۆ زەوت بکات، بە ھۆشیارانەش دەنگ بدەین ئەو کات بزانە چۆن من و تۆ گۆڕانکاری جەوھەری لەم وڵاتەدا دەکەین، ئەوکات دەسەڵاتی ئەم وڵاتە دەبێتە خودی ئێمە و وەکو ئێمە بڕیار دەدەن نەک وەکو خۆیان.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه