Kurdistan Press - پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا

پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا

هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش بە داخستنی دیسکۆ و شێلانخانەو باڕو شوێنی نامۆ بە دابونەریتی کۆمەڵگاو باوەرە ئایینیەکانی کوردستانیان جێگەی دەست خۆشی کردنە. 

سوود وەرگرتن لە دۆخی ئازادی و زەمینەی گونجاوی وەبەرهێنان و کاری بازرگانی بۆ کاری ناشایست و بڵاوکردنەوەو تەشەنەسەندنی بەرەڵایی و داوێن پیسی و رەچاونەکردنی ئادابی گشتی  لە کۆمەڵگای کوردستانی، سیفاتی کۆمەڵە کەسانێکی هەلپەرەست و داڕماوو داشۆراوە لە گشت بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەوە. 

دیارە ئەم جۆرە کەسە هەلپەرەستانە لە پێناو کۆکردنەوەی سەروەت و سامانی بێ شومارو دەوڵەمەندی خێراوە ئامادەن قوربانی بە گشت بەهایەکی  کۆمەڵایەتی و ئینسانیەوە بدەن و لە پێناو پارەوپوڵدا سڵ لە هیچ کاروکردارێکی ناشایست ناکەنەوە. 

جڤاکی کوردەواری هەمیشە بە جڤاکێکی خاوەن ئەخلاق و بەهای بەرزی کۆمەڵایەتی و ئایینی هەژمار کراوەو وێنەیەکی جوانیشی لەم بوارەدا پشانی دەرەوە داوە. 

گەرەکە لەباربردنی دابونەریت و داهێنانی دیاردە قێزەوەنە هاوردەکراوەکان لە لایەن خەڵکانی پارەپەرەست و بێ مۆراڵ، بە تووندی بەرپەرچ بدرێتەوەو رێگە نەدرێت هەڵپەی کۆمەڵە کاراکتەرێکی پارەپەرەست و بودەڵە، داڕمانی ئەخلاق و ئادابی گشتی کۆمەڵگەی کوردی لێ بکەوێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا