Kurdistan Press - یەکێتی و یاسای نەوت و غاز یەکێتی و یاسای نەوت و غاز | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی و یاسای نەوت و غاز

هەنگاوو جموجۆڵەکانی یەکێتی و بە دیاریکراوی باڤڵ تاڵەبانی لە بەغدا لە پرسی گەڵاڵەکردنی یاسای نەوت و غاز و یاسای بودجەی 2023، جێگەی نیگەرانی کوردستانیانە. 

لەدوای رووخانی بەعسەوە، پرسی نەوت و غاز بە پرسێکی یەجگار گرینگ و بایەخدار هەژماردەکرێت، نەک هەر بەلای عێراقیەکانەوە، بەڵکو بە لای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە. 
چونکە هەر دووکیان سەرچاوەی سەرەکی داهاتن و گەشەی ئابوری و  دابین کردنی بودجەو موچەو بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و دارایی وڵات بەم داهاتانەوە بەندە. 

هەوڵەکانی یەکێتی لە بەغدا بۆ پشتیوانیکردن لە دەرکردنی بەپەلەی یاسای نەوت و غازو یاسای بودجەی 2023 بە بێ گەڕانەوە بۆ پارتی وەک لایەنی سەرەکی حکومەتی هەرێم، جێگەی گومانن. 

ئەم هەوڵانە بۆ لێدانی مەرکەزیەتی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم و پەرەدانە بە لامەرکەزیەتی پارێزگاکان و دواجار مامەڵەی سەربەخۆییانە لە گەڵ بەغدا. 

تاکرەویەکانی یەکێتی لە بەغدا جێگەی نیگەرانین و ئاڕاستەکردنی هەوڵەکانی لەمجۆرە، وادەکات لایەنە شیعەو سونەکان بتوانن هەژمون و بیروبۆچوونی خۆیان لە دارشتنی یاسای نەوتو غازدا بەسەر هەرێمدا بسەپێنن و دەسەڵاتی مامەڵەکردن بە نەوتوغازی کوردستان لە هەرێم بسەننەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا