بەدرێژایی مێژوو بەھۆی نەبونی دەوڵەت و ھەرێم و کانتۆنێک کورد ھەر چاوەڕێی ئەوەبوو دانیال میتران و ئەوانە بەھانایانەوە بێت، ڕێکخراوی یونیسێفی جیھانی بێت سکیان تێر بکات جلیان لەبەربکات، جیھان بە ڕێکەوتنێک ناوچەیەکی ئارامیان بۆ دروستبکات.
ئێستا لە جیاتی دانیال میتران نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەھانای کوردانی ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دەچێت باوەشیان بۆ دەکاتەوە، لەجیاتی ڕێکخراوی یونیسێف دەزگای خێرخوازی بارزانی سکیان تێر دەکات و جل و بەرگیان بۆ دەبات، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێش ھەموو جیھان پێیان دەگات ناوچەیەک لەخێمەیان بۆ دروست دەکات تا سەریان لە ژێری بکەن.
کورد لە ئێستادا تەنھا خاوەنی ھەرێمێکە ئەو ھەموو گۆڕانکاریە لەگەڵ ڕابردوو دروستبوە، سەدەیەک چووە پێشەوە ئەی ئەگەر دەوڵەتێکیان ھەبێت چەند دەچێتە پێشەوە، ئێستا ھەرێمی کوردستان بوە پەناگە و پشت و پەنای کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، گەر کوردانی پارچەکانی تر کەسیان نەبێت ھەرێمی کوردستانیان ھەیە بەھانایانەوە دەچێت، گەر کەس دڵی بۆیان ژان نەکات ھەرێمی کوردستان ھەم دڵی ژان دەکات بۆیان ھەم ھەڵگری ئازاریان دەبێت. ئەوجا بیربکەنەوە ئەو کوردانەی دژی قەواری ھەرێمی کوردستان بوون و دژی دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان بوو چ تاوانێکیان دەرحەقی کورد کردوە، ھەر کوردێک دژایەتی ئەم مافە ڕەوایەی کورد بکات دەبێت شار بەدەربکرێن نابێت ئەوانە لەکوردستان بژین.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه