کورد وێڵ بووە لە بێ دەوڵەتی و ژێردەستی دا کە ھیچیان نیە!
لەجیھاندا دەوڵەت مەزنترین خەون و مافە کەمرۆڤ ھەیبێت، ھیچ شتێک شوێنی دەوڵەت ناگرێتەوە، کە دەوڵەتت ھەبوو جا مرۆڤی لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا.ھیچ کەسێک ھێندەی ئەو مرۆڤانەی کە دەوڵەتیان نیە لە ئازاری بێ دەوڵەتی تێناگەن، ھێندە بە ئازارە ھیچ دەرمانێکی نیە دەوڵەت بوون نەبێت، بێ دەوڵەتی مەزنترین زامە کە خوێنی نیە بەڵام ئازاری بەردەوامە تا دەوڵەت نەبێت ئازاری کۆتایی نایات.
لە ھەموو مرۆڤێک بپرسیت ئیشی خۆت یان ئیشی خەڵک، بە دڵنیاییەوە بەبێ ھیچ بیرکردنەوەیەک دەڵێن ئیشی خۆم، ھەر چەندە ھەمویان دەزانن گەر ئیشی خۆت بکەی سێ چوار مانگ یان تا ساڵێک نەک قازانج ناکەی بەڵکو زەرەریش دەکەی تا ڕێچکەی خۆت دەگری جا قازانج دەکەی، لەگەڵ ئەوەش دەبێت ڕابێی لەگەڵ قازانج و زەرەر چونکە مەرج نیە ھەموو کات قازانج بکەی جاری وا ھەیە ئیفلاسیش دەکەی ھەموو بەرپرسیارێتیش لە ئەستۆی تۆیە.
بەڵام ئیشی خەڵک هەقت بە زەرەر نیە تۆ خاوەن موچەی خۆتی ھەر کە سەری مانگ ھات پارەی خۆت وەردەگری، ھیچ بەرپرسیارێتیەكیش لەئەستۆی تۆ نیە.جیاوازیەکە ئەوەیە کە ئیشی خۆت بوو ژێر دەستی کەس نیت خۆت بڕیاردەری خۆتی کەس لەسەرووی تۆ نیە بەڵام کە ئیشی خەڵک بوو ھەمیشە ژێر دەستی نەک خاوەن بڕیار نیت بەڵکو جێبەجێکاری بڕیارەکانی کە لەسەرووی خۆتەوە بۆت دێن.
لەعێراقدا کورد نە دەوڵەتی ھەیە ژێردەستە، نەمافی ژێردەستی وەردەگرێت کە بێ دەوڵەتە! کورد وێڵ بووە لە بێ دەوڵەتی و ژێردەستی دا کە ھیچیان نیە! لە ماف دا وەکو ئەو مرۆڤەیە کە ئیشی خەڵک دەکات بەڵام بێ موچەیە و بێ ھەرمافێکە، خێرو بێری عێراقیش تەنھا بۆ عێراقیەکانە کە ئەوان کورد بە عێراقی نازانن و بەڵكو بە ژێردەستی خۆیانیشی دەزانن ،مافی ژێردەستیشی پێ نادەن! گەرچی عێراق ھەموو مافێکیش بە کورد بدات ھەموو خێرو بێری خۆشی بە کورد بدات قەت قەرەبوی دەوڵەت بۆ کورد ناکاتەوە، بە دەوڵەت نەبێت ھیچ شتێک قەرەبوی بێ دەوڵەتی ناکاتەوە!
بچووکترین و ئاسانترین شت بۆ دەوڵەتی داگیرکار پێدانی پارەیە بۆ ژێر دەستی خۆیان، دەوڵەتی داگیرکار گەر بزانێت بە پارە ژێر دەستی خۆیان دێنێتە ژێربار بەبێ دوودڵی ھەرچەند بیانەوێت بۆیان دابین دەکات، کە ئیسرائیل لە جیاتی شەڕ ھەموو کات ئامادەیە گەلی فەلەستین ھەرچەند پارەیان دەوێت ھەرچی مافێکیان بوێت دەوڵەتی خۆیان نەبێت لەسەر ئەو خاکە پێیان بدات تەنھا دان بنێن بەو واقیعەی بەسەریان ھاتووە، بەڵام فهلەستینیەکان ھەموو پارەی جیھان ڕەتکەنەوە، دان نانێن بەداگیرکردنی ئیسرائیل،تەنھا دەوڵەتی فەلەستینی و دەرچوونی داگیرکاریان دەوێت. بەڵام عێراق ئەو مافی ژێردەستەش بەکورد ڕەوا نابینێت، ھەمیشە کوردی ژێر دەستە دەچەوسێنن، زوڵمی لێدەکەن، جا زوڵمی دیکتاتۆری بێت یان زوڵمی یاسایی و پەرلەمانی بێت، گرنگ نیە چ جورە زوڵمێک بێت بەڵکو گرنگ ئەوەیە ھەر کورد سزا بدەن.
ھیچ شتێکیش بۆ کورد شوێنی دەوڵەت ناگرێتەوە،
نە ملیارەکانی بەغدا کە ناینێرن کە بەبڕیارێکی عروبەی کین لەدڵ بەرامبەر بەکورد دەیبڕن، نە نەوتی بەمنەت کە چەند لیترێکە کە بەشی گەرەکێک ناکات نەک ھەرێمێک، نە ئازوقە کە بە ھەوەسی سەری خۆیان کەی بیانەوێت دەینێرن کەی بیانەوێت دەیبڕن! کورد بە کەمتر لە دەوڵەت نابێت بەھیچ شتێکی تر ڕازی بێت، با ھەموو شتێکیش تێکەڵ و پێکەڵ نەکەین، دەوڵەت موڵکی ھیچ حیزب و شەخسێک نیە بەڵکو موڵکی تاک بە تاکی کوردە، حیزب کۆتایی دێت حیزبی نوێ دێت، ھەر نەک ئەوە دەکرێت حیزب نەبێت کەشتی تر زۆرە شوێنی حیزب بگرێتەوە بەڵام ھیچ شتێک نیە لەم جیھانە شوێنی دەوڵەت بگرێتەوە بۆ کورد و ھەر نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت دەوڵەت نەبێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه