KurdistanPress...

CLOSE

نرخی دۆلار دەگاتە چەند؟

‏‎نرخی دۆلار دەگاتە چەند؟ 

‏‎کاتێک عێراق بڕیاریدا نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرزبکاتەوە لە 120 ھەزار دینار بۆ 145 ھەزار دیناری عێراقی ئەوکات عێراق کێشەی ئابوری ھەبوو، گەر عێراق ئەوکات نرخی دراوەکەی نەشکاندایە ئابوریەکەی پەکی دەکەوت، ناچار دەبوو قەرزی زۆر بکات کە عێراق لەناو قەرزدا غەرق بوو بوو، دەتوانین بڵێین ئەوکات بەناچاری دەست بۆ ئەو بژاردەیە بردرا کە ھیچ ئەڵتەرناتیفێکی تر نەبوو، کە بەئۆکەی ئەمریکابوو. کە ئەمریکا عێراقی نوێی دروست کردوە، ھەم بە سەربازی خۆی قوربانی داوە و ھەم پارەیەکی زەبەلاحی لێ سەرفکردوە، بۆیە ئەمریکا قەت نایەوێت عێراق پەک بخات بەڵکو دەیەوێت ھەژمون و دەستێوەردانی وڵاتانی ھەرێمی کە نەیاری ئەون لەناوچەکە نەھێڵێت یان کەمی بکاتەوە! 

‏‎ئێستا بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار کێشەی سیاسی یە نەک ئابووری، ئابووریەکەی عێراق ھەر زۆر باشبووە، کە یەکەم جارە ئابووری عێراق دەگاتە ئەم ئاستە باشە، کەیەدەگی دراوی عێراق سەدملیار دۆلارە، کە دەڵێن عێراق یەدەگی خۆی بەدەستی خۆی نیە بەدەستی ئەمریکا یە، لێرەش ئەمریکا دەیەوێت ئەو یەدەگە و تەواوی پارەی عێراق بپارێزێت کە پارەی عێراق حەسانەوەی خودی سەرۆکی ئەمریکای لەسەرە بۆ ئەوەی عێراقی نوێ کە خۆی دروستی کردوە باجی عێراقی کۆن بە تایبەتی عێراقی دیکتاتۆری سەدام نەدات، کەھەر پارەی عێراق بە دەستی بێت وڵاتان دەتوانن لە دادگای نێودەوڵەتی ئەو پارەیە لە عێراق وەربگرن کە کاتی خۆی سەدام چ بەقەرز لێیان وەرگرتبێت یان بەھۆی شەڕ بێت بەتایبەتی ئێران و کوێت زۆر وڵاتی تر دەتوانن ئەو پارەیە لەعێراق وەربگرن لەڕێگای دادگای نێودەوڵەتی، بەڵام ئێستا مادەم حەسانەوەی سەرۆکی ئەمریکای لە سەرە گەر وڵاتان لە دادگاش لە عێراق ببەنەوە ناتوانن یەک دینار وەربگرن بەھۆی ئەمریکا، تەنھا دەتوانن ئەو پارەیە ببەن کە بە دەستی عێراقە نەک پارە یەدەگەکەی کە بەدەستی ئەمریکایە.

‏‎دەتوانین بڵێین ئەوە ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکایە کەپارەی یەدەگی عێراق لە ژێردەستی ئەمریکابێت.کە ئەمریکا دەیەوێت عێراق بەھێز بکات نەک لاواز بکات ئەوجا دینار  چەند نرخی خۆی لە دەست بدات بەرامبەر دۆلار دەبێتە ھۆی لاوازی عێراق، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی ئەمریکایە بۆ عێراق کە  پێش ئەوەی عێراق زەرەرمەند بێت خودی ئەمریکا زەرەرمەندی یەکەم دەبێت. بەرزبونەوەی دۆلار لە ئێستادا دوو کەسی لە پشتن، یەکەم نەیارانی حکومەتی سوودانین کە دەیانەوێت ئەم حکومەتە ببێتە ھۆکاری زیاتر شکستی بەرەی ھەماھەنگی کە حکومەتیان پێکھێناوە بۆ ئەوەی زیاتر دەنگی شەقامی لێ دوربخرێتەوە، خۆیان جارێکی تر دەنگی زۆرینە وزیاتر لەدەنگدانی پێشوو کورسی بەدەست بھێنن، دووەم فشاری ئەمریکایە بۆ سەر بەرپرسانی عێراق بۆ ئەوەی خۆیان دوور بگرن لەو وڵاتانەی ئابلۆقەی ئەمریکایان لەسەرە و بە مەرجەکانی ئەمریکا ڕازیبن، ئەمریکاش باش دەزانێت ناتوانێت بەتەواوی ھەژمونی نەیارانی خۆی لەعێراق نەھێڵێت بەڵکو ئەم فشارانە بۆ ئەوەیە ھەژمونی نەیارانی خۆی کەمبکاتەوە لە عێراق. 

‏‎مادەم ئەمریکا نایەوێت حکومەتی سوودانی نەمێنێت و پشتیوانی لێ دەکات، نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی، بەڵام کەی دەگەڕێتەوە کەس ناتوانێت دەقیقەن ماوەکە دیاری بکات هەتا سودانیش نازانێت دەقیقیەن کەی دەگەڕێتەوە بەڵام دەتوانین بڵێین لەکاتی پەسەندکرنی بودجەی عێراق کاریگەری زۆر دەبێت کە لەو ماوەیەدا  نرخی دینار جارێکی تر بەرزببێتەوە بەرامبەر دۆلار بگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی. یەعنی بەکورتی بە پوختی بەرزبونەوەی دۆلار کاتی یە ھەر دەبێت بگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی خۆی کەبانکی  ناوەندی دیاری دەکات. تێبینی، ئابووری ناس نیم بەڵکو ئەمە شیکاری خۆمە کەپێم وایە ھەموو کێشەکانی عێراق پەیوەندی  بە ئابووریەوەیە سیاسیەکان زیاتر لێی تێدەگەن تا ئابووری ناسەکان، چونکە لەبنەڕەت دا کێشەی عێراق سیاسین نەک ئابوورین. لەوانەیەش ھەڵەبم  نرخی دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە بەڵام ئەوەی سەرەوە ڕا و شیکاری خۆمە کەئەوەی من لێی تێدەگەم دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی خۆی بەرامبەر دینار.  

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه