شەش ملیار مرۆڤی ئێستا نەوەی ئاری و میدین!
زمانی فەرمی جەھەنەم کوردی یە! وتاربێژی مزگەوتی تارانی ئێران ئەحمەد خاتەمی : دەڵێت زمانی فەرمی جەھەنەم کوردی یە! جگە لەڕق و کینەی ئەم وتاربێژە و ئەمسالەکانی کە بۆ کوردیان ھەیە گەر دیوێکی تر لە قسەکانی بڕوانین کە بە زمانی ئیسلام دەڵێن تەنھا موسڵمانەکان دەچنە بەھەشت کە لە کۆی ئێستای مرۆڤ گەر بژمێرین حەوت ملیار کەسن و زیاتر، لەو حەوت ملیارە تەنھا یەک ملیار موسڵمانە! کەوایە شەش ملیار مرۆڤی تر کوردن کە ئەھلی جەھنەمن بە قسەی ئەم وتاربێژە ناموبارەکە، کەئەوان ھەمیشە دەڵێن نەتەوەیەک نیە بەناوی کورد. ئەمە جگە لەوەی شیعە و سونە لە موسڵمانی یەکتر زۆر بەگومانن، کەوایە زۆر کەمتر لە ملیارێک کوردنین گەر نا ھەموو مرۆڤەکانی تر کوردن لە نەوەی ئاری و میدین.
ھەر لەسەر قسەکانی ئەم وتاربێژە خودا بەو ھەموو مەزنیەی خۆی لەدونیایی تریش جواگرافیایەکی بەناوی کورد کردوە بەڵام لەم دونیایەدا فارس و تورک و عەرەب کە خۆیان بەعەبدەکانی خودا دەزانن بەقسەی خودای خۆیان ناکەن ئەو جوگرافیەی خودا بە کوردی داوە ئەوان لێیان دزیوە ھیچ جوگرافیایەک بەناوی کوردستان نازانن! ئەوەی لە قسەی خوداش دەربچێت جێگای جەھەنەمە، کەوایە گەر زمانی کوردی نەزانی ئێمەی کوردیش ناھێڵین یەک قاچتان بێتە جەھەنەمەوە. ھەر لەسەر قسەکانی ئەم وتاربێژە جوگرافیای کوردەکان سەد ھێندەی تورک و عەرەب و فارسە کە ئەوان لەم دونیایەیە جوگرافیایە کوردیان دزیوە لەو دونیایە بێ جوگرافیا دەمێنەوە!
ئەو وتاربێژە دەڵێت لەو دونیایەشدا کورد ئاژاوەگێرن، لێرەش ڕاستی کرد چونکە مرۆڤ ئازا نەبێت ناتوانێت ئاژاوەگێربێت، مەرج نیە ھەموو ئاژاوەگێڕێک خراپ بێت بەڵام ھەموو ئاژاوەگێڕێک ئازایە، کە کوردیش لەو ئاژاوەگێڕە ئازایانەیە، کە نەک ھەر لەم دونیایە بەڵکو لەو دنیایەش ھەرچی ئەم وتاربێژە و ئەمسال و ھاوزمان و دراوسێکانیەتی لە ئازایەتی کورد دەترسن، زراویان لێ پچراوە لە ترسی کوردا، ھێندە لە کورد دەترسن ھەتا لەو دونیایەی تریش ھەر ناوی کوردیان لە سەر زمانە! ھەمیشە مرۆڤی ترسنۆک باسی مرۆڤی ئازا دەکات بەڵام مرۆڤی ئازا قەت باسی مرۆڤی ترسنۆک ناکات کە کوردیش قەت باسی ئەوان ناکەن کە ئەوانەن ھەر ناوی کوردیان لەسەر زارە.
ئەم وتاربێژە ھەر بەو دوو دێرەی کە درکاندی گەر بە وردی لێی بکۆڵینەوە زۆر خزمەتی کوردی کردوە، یەکەم وتاربێژی کین لە دڵە بەرامبەر بە کورد کە بە گەمژایەتی خۆی ئەو ڕاستیەی کوردی دیارکردوە کە بە درێژایی مێژوو ئیمپراتۆریەت و مەملکەتی ئەوان ئینکاریان لە بوونی کورد کردوە و دەیکەن! ھەر بەقسەی ئەم وتاربێژە خودا مافی ستەملێکراو لە ستەمکار وەردەگرێتەوە، جا لەو دونیایە ئەوەی زمانی کوردی نەزانێت ناتوانێت لە جەھەنەم بەرگری لە خۆی بکات لە ئاگری خودادا ھەر دەسوتێت کە ئێوە ھێندە ڕقیان لە کوردە قەت ناتوانن لەوێ بەکوردی تێبگەن ھەر دەسوتێن لە ئاگری خودادا کە بەو زوڵمەی لەم دونیایەدا لە کوردتان کردوە لەو دونیایەیە دەبێتە ئاگری سوتانی ئێوەمانان.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه