Kurdistan Press - گەل سەرچاوەی ھێزی حوکمڕانی وڵاتە! گەل سەرچاوەی ھێزی حوکمڕانی وڵاتە! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەل سەرچاوەی ھێزی حوکمڕانی وڵاتە!

گەل سەرچاوەی ھێزی حوکمڕانی وڵاتە!

حیزبەکانی ئەمریکا کۆماری و دیموکراتی، کە ھیچ حیزبێک 

ھێندەی ئەو دوو حیزبە ڕکابەری یەکتر نین، لەکاتی بانگەشەی دەنگدان زۆر ترین موزایدە و قسە بەیەکتر دەکەن، ھەر یەک لای خۆیەوە دەیەوێت متمانەی گەلی ئەمریکا بەدەست بھێنێت بۆ ئەوەی دەسەڵات بگرێتە دەست بۆ ماوەی چوار ساڵ، لە ئەمریکا گەل گەوھەرە سەرچاوەی گۆڕینی دەسەڵاتە، گەل کێی ھەڵبژارد ئەوە دەبێتە دەسەڵاتدار لە ئەمریکا، حیزبی ڕکابەریش ڕێز لەدەنگی گەل دەگرێت ھەوڵ دەدات خۆی باشتر بکات بۆ ئەوەی چوار ساڵی دواتر دەسەڵات بگرێتە دەست، نەک دەست بکات بە دروستکردنی قەیران گەل سزابدات لەڕقی حیزبی دەسەڵاتدار.   

‎ئەوەی لەئەمریکا حوکمڕانی دەکات دەستورە نەک حیزبەکان، حیزبەکان تەنھا کارەکتەری جێبەجێکاری دەستورن، حیزبەکان  جورئەت ناکەن لەدەرەوەی دەستور کارێک بکەن گەر چی ھەموو دەسەڵاتیشی لە دەست بێت، ھەردوو حیزبی ڕکابەریش یەک ئامانجیان ھەیە کەخزمەتی گەل بەرگریکردنە لەئاسایشی نیشتیمان پاراستنی پێگەی ئەمریکا وەکو تا جەمسەر و زلھێزی جیھانی پەرەپێدانی پێگەکەی، وەڵامدانەوەی خێرای ھەر وڵاتێک کە بیانەوێت بەرژەوەندی ئەمریکا بخەنە مەترسی، لەم ناوەندەش گەلی ئەمریکا لەخۆشگوزەرانی زیاترن لەڕکابەری ھەر  دوو حیزبی دەسەڵاتدار. 

‎ھەرێمی کوردستان لەقەیرانی سیستەمی کلاسیکیدایە، حیزب ھەیە لەسەر خەون و خەیاڵی دوێنێ دەژیت، گەرچی چەند دەنگ و کورسی لەدەستی بێت ھەر دەیەوێت ھەمان حاکمی دوێنێ بێت کە زۆرینە و نیوەی کورسی دەنگی گەل لە دەستی بوو، گرنگە ئیدی ئەم سیستەمە کلاسیکیە بگۆڕدرێت،حیزبەکان تەنھا جێبەرجێکار بن، دەستورێک تەحکیم بە وڵات بکات، حیزبی براوە لەسەر بنەمای ئەو دەستورە حوکمڕانی وڵات بکات، حیزبی دۆڕاویش ڕێز لە دەنگی گەل بگرێت ئەنجامەکان قبوڵ بکات نەک ھەڕەشە بکات بەھێز  وچەک کاتێک متمانەی گەل لە دەست بدات دەست ببات بۆ دروسکردنی قەیران و گەل سزابدات. 

‎ھەرێمی کوردستان پێویستە گەل سەرچاوەی دەسەڵات بێت، گەل کێی ویست دەنگی بەکام حیزب دا ئەو حیزبە حوکمڕانی وڵات بگرێتە دەست، جا ئەو حیزبە پارتی بێت یان یەکێتی بێت یان ئیسلامی بێت یان حیزبێکی نوێ بێت کەبیەوێت حوکمڕانی وڵات بکات. حیزبەکانی کوردستان دەبێت باوەڕی تەواویان بە ئەنجامی ھەڵبژاردن بێت، بۆ ئەوەی ھەمیشە کارێک بکەن کەکێ زۆرترین خزمەتی گەل بکات گەلیش بە دەنگی خۆی ئەو حیزبە پاداشت بکات، نەک ھەر کە دۆڕان لە ھەڵبژاردن دا پەنا ببرێتە بەر سزادانی گەل بە دروستکردنی قەیرانی دەستکرد کە خۆیان سەرچاوەی دروستکردنیان بن.  کە ئیدی گەل بەتەواوی بێ ئومێدبن باوەڕیان بە دەنگ دان نەبێت کە ھاوکێشەی دەسەڵات دەگۆڕن بۆیە پەنا ببرێتە بەر بایکۆتی دەنگدان بەشداری نەکەن.  

‎مادەم ئەمڕۆ پارتی ھێزی یەکەمی ھەرێمی کوردستانە دەبێت حیزبەکانی ڕکابەر بەتایبەتی یەکێتی ئەنجامەکان قبوڵ بکات،

‎ڕازی بێت بەوەی زۆربەی پۆستەکان بۆ پارتی بێت، بزانێت ھەڵەکانی چی بوون کە گەل دەنگی پێ نەدان بە پارتی دا، لە ئێستاوە شتێک بکات کەجاری داھاتوو زۆرینەی گەل لەگەڵی بن دەنگی پێبدەن نەک ھەر تەنھا پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵکو پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم و زۆربەی پۆستە گرنگەکان بەدەستی بن، نەک پەنا بباتە بەر سزادانی گەل و بۆ فشار خستنە سەر حیزبی دەسەڵاتدار کە زۆرینەی دەنگی گەل بەدەست ھێناوە. 

‎گەل سەرچاوەی ھێزی حوکمڕانی وڵاتە، ھیچ حوکمڕانیەک تا سەر نابێت گەر گەل پشتیوانی لێ نەکات گەرچی خاوەن بەھێزترین چەک و ھێزی سەربازی جیھان بێت، چونکە ھیچ ھێزێک لە ھێزی گەل دا بەھێزتر نیە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی جیھانگیری دا.  دەنگی گەل لەسەرووی ھەموو چەکێکە، زۆرن ئەوانەی بەھێزی گەل کەوتون و لەناو چون و ناوەکەشیان لەمێژوودا نەماوە، لە  بەرامبەردا زۆرن ئەوانەی بەدەنگی گەل گەیشتونەتە لوتکە حوکمڕانی وڵاتیان گرتۆتە دەست لە جیھان دا بوون بەژمارە. 

#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه