Kurdistan Press - کە دەوڵەتی خۆت نەبوو ژێر دەست و حساب بۆ نەکراوی لە دەوڵەتی خەڵکی تردا. کە دەوڵەتی خۆت نەبوو ژێر دەست و حساب بۆ نەکراوی لە دەوڵەتی خەڵکی تردا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کە دەوڵەتی خۆت نەبوو ژێر دەست و حساب بۆ نەکراوی لە دەوڵەتی خەڵکی تردا.

کە دەوڵەتی خۆت نەبوو ژێر دەست و حساب بۆ نەکراوی لە دەوڵەتی خەڵکی تردا. 

باشووری کوردستان کە لە سەروبەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو، بۆیەکەم جار سەرکردایەتی کورد لەمێژوودا ئەو دەرفەتەیان بۆ گەلی کوردستان ڕەخساند کە بڕیار لەسەر مافی چارەنووسی خۆیان بدەن، کە جاران ھەر جارە و وڵاتێک بڕیاری لەسەر مافی چارەنووسیان دەدا سنوورەکەیان بە وڵاتێکی بێگانە دەلکاند بەبێ ئەوەی حساب بۆ کورد بکەن و ڕاییان وەربگرن، لەو کاتەدا چەند ڕایەکی جیاواز لەناو حیزبە سیاسییەکانی "ھەرێمی کوردستان" دروست بوو، چاوەڕێی ئەوە بووین کە ڕایی جیاوازی حیزبەکان لەسەر ئەوە بێت چی بکەین بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی بەھێز دروست بکەین، بەڵام بەھانەی بێ بنەمایان دەگرت، ھەموو شتێکیان تێکەڵی یەک دەکرد، تەنھا بۆ ئەوەی بیر لە دروستکردنی دەوڵەت نەکەینەوە، ھەندێکیان دەیانوت؛ حکومەت لاوازە و ھێشتا ناتوانێت مووچە دابین بکات، چۆن دەوڵەت دروست دەکات، ھەندێکی تر پێیان وابوو؛ دیموکراسی بەھێزکردنی پەرلەمان لەسەروبەندی دەوڵەتە و فەرزترە.

زۆر بەھانەی تر ھەبوون کەھیچ بنەمایان نەبوو ھەموو شتێکیان تێکەڵی یەک ئەکرد، کە دەرخەری ئەو ڕاستییەبوو کە لە بنەڕەت دا سیاسەتی ئەوان بۆدەوڵەت و "سەربەخۆیی کوردستان" نەبووە، چونکە حکومەت و پەرلەمان و ھەر دامەزراوەیەکی تر بنەمای دەوڵەتن، کە دەوڵەتت ھەبوو دەتوانی ئەم دەمەزراوانە بەھێز بکەی دووری بکەیتەوە لەدەستی حیزبەکان، بەڵام کە دەوڵەتت نەبوو ھیچ دامەزراوەیەک و سیستەمێک مانای نییە، کە کاتی خۆی دەوڵەتە ئەوروپاییەکان لەژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی رۆمادا بوون، بیری دیموکراسی و ئازادی ھیچ مانایەکی نەبوو، پاش ئەوەی خەباتیان کرد لە ژێر دەستی رۆمادا ھاتنە دەرەوە و، دەوڵەتی خۆیان دامەزراند، ئەوجا (دیموکراسی و لیبڕالیزم) بۆ دەست نیشانکردنی سنوورەکانیان دەستێوەردانی دەوڵەت لەکاروباری تاک و ھەمو بوارەکانی دەوڵەتدا داڕێژران. چونکە ئەوان دەیانزانی کەدەوڵەتیان نەبوو ھەرچی بن لەکۆتایدا ھەر ژێردەست و کۆیلەن!

ئێستاش ھەر ئەو سیاسی و حیزبانەی ڕیفراندۆمیان بە سەقەت و شوم ناودەبرد "خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر" یان ئەنجامدا، کە ئەجێندای ئەم و ئەوی تریان جێبەجێکرد، ھاتن ھەموو مافەکانی کوردیان لەبەغدا لە مووچە بودجە و دا بچوککردەوە، کە ئەوەش بۆ ھەمو دەوڵەتێکی داگیرکەر جێگای خۆشحالییە، کەتۆ دەست بەرداری سەربەخۆیی و ھەموو مافەکانی تر بی بەرامبەر بەپارە، کەئێستاش ئسرائیل ئامادەیە گەلی "فەلستین" ھەرچەند پارەیان ئەوێت تەنھا دان بنێن بەو واقیعەی بەسەریان ھاتووە، بەڵام فه‌لستینیەکان ھەموو پارەی جیھان ڕەتکەنەوە، دان نانێن بەداگیرکردنی ئسرائیل، ھیچ جارێکیش حیزبەکانی خۆیان تاوانبار ناکەن بەرامبەر ئەو ھێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەر.

لێرەش ھەندێک لەپەرلەمانتار وسیاسییەکان کە لە حیزبی جیان، بەڵام جێبەجێکاری یەک ئەجێندان، ھەمیشە حکومەتی ھەرێم تاوانبار دەکەن و پشتگیری لەسیاسەتی "بەغداد" دەکەن بەرامبەر بەکورد، ھەر باسی مووچە و تەسلیم بوون دەکەن، ھەر تەنھا ئەوە ئەڵێن؛ بەغداد مووچە دابین بکات، بەڵام یەک جار باسی ئەوە ناکەن و کێشەیان نییە کە شاڵاوی تەعریبی کورد و ڕاگوستنەوەیان بەردەوام بێت، یەک جاریش ناڵێن بارودۆخی "شنگال" و ناوچە دابڕێنراوەکانی تر ئاسایی بکەینەوە پشتگیری لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە بکەین بۆ ئەوەی شارەکان لەدەستی ھێزەکانی میلیشیا دەربھێنین بگەڕێتەوە دەستی ھێزە فەرمییە ھاوبەشەکانی حکومەتی بەغداد و ھەرێم، ھەر ئەوەش نا، مادەی 140 لەفەرھەنگی خۆیان دەرھێناوە قەد نایانەوێت ھەر باسی بکەن.

ھەر باسی مووچە، مووچەیانە، تەئکید لەوەدەکەنەوە کەکاتی ختوکەدان و بەیت بالۆرەی ھەستی نەتەوەیی نییە، ھەموو شتێک ڕادەست بکەن بۆ دابینکردنی مووچە، ڕێکەوتن نییە لە سیاسەتی ئەوان دا تەنھا ڕادەستکردن ھەیە، لەکاتێک ھەموو میللەتانی جیھان دەزانن ھەتا دەوڵەتی خۆیان نەبێت کێشەی بوونی ژیانیان ھەر بەردەوام دەبێت، ئەوەی بەسەر کوردیش دێت ھۆکاری نەبونی دەوڵەتە،ھەتا لە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی داگیرکار بی کێشەی مووچە ھەموو کێشەکانی تری ژیان ھەر بەردەوام دەبن، بەتایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ژێر دەستەی وڵاتێکی داگیرکاری وەکو "ئێراق" بی، کەدەوڵەتت ھەبو ئەوجا خەڵک دەتوانێت ھەموو دامەزراوە و سیستەمی وڵات بەھێزبکات، ئەوەشمان بیر نەچێت خەڵکی ھۆشیار دەتوانێ حکومەت و ھەموو دامەزراوەی دەوڵەت بەھێز و لاواز بکات جا ئەوە لەسەر خەڵک ئەمێنێتەوە کەئاستی ھۆشیاری و ڕۆشنبیریان چەندە.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه