مێسی و کریستیانۆ و کوردێک!
چەند ڕۆژێکە جامی کەنداو لە بەسرا بەڕێوە دەچێت، کە عێراق میوانداری دەکات، دوکەڵی نیشتیمان لەبەسرایە ئاگرەکە لە ھەرێمە! لەگەڵ تۆمارکردنی ھەر گۆڵێک لای عیراقەوە لێرەوە لە ھەرێم ھاواری خۆشی بەرزدەبێتەوە، کێشەمان لەوە نیە ھاوار بکەن بەڵام ئەمەی کورد ھاواری گۆڵ تۆمارکردن نیە بەڵکو ھاواری نیشتیمان بونە! کە لە ڕق و کینەیەکی زۆرەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان بۆ ھەرگۆڵێک ھاواردەکەن عێراق نیشتمانمانە! مافی خۆتە بە گۆڵکردنی عێراق دڵخوشبی، بەدەوڵەتی خۆشتی بزانی کە ھێشتا کورد دەوڵەت نیە عێراق بە زۆرکراوە دەوڵەتی، کە لە جیھان بۆ ناسنامەی خۆت بە دەوڵەت دەناسرێ نەک شتی تر، بەڵام نیشتیمانی کورد تەنھا کوردستانە نەک نیشتیمانی خەڵکی تر، نیشتمان بە ڕەچەڵەکەوە گرێدراوە لەدەرەوەی ئەمە نیشتمانێکی تر بە نیشتیمانی خۆت بزانی فەحسی DNA زەروریەتە بۆت بكرێت.
لیونێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێ کە مناڵ بوو نەخۆشیەکی ھەبوو، بەھۆی ھەژاری نەیدەتوانی چارەسەری خۆی بکات، ئەرجنتین کە نیشتیمانی بوو ھیچ ئاوڕی لێنەدایەوە چارەسەری نەکرد، دوای بارسلۆنا ئیسپانی کە نیشتیمانێکی تر بوو چارەسەری خستە ئەستۆی خۆی چارەسەریکرد، لە مناڵێکی ھەژارەوە کردە باشترین یاریزانی جیھان و یەکێک لەدەوڵەمەنترین یاریزانی جیھان. ئسپانیا کە ئەوکات باشترین ھەڵبژاردەی جیھان بوو داوای لە مێسی کرد لە جیاتی ئەرجنتین یاری بۆ ئسپانیا بکات، بەڵام مێسی نیشتیمانی خۆی بەھیچ نەگۆڕیەوە، گوێی نەدا کە ئەوانەی دەسەڵاتن لە نیشتیمانی ئەو ھیچی بۆ نەکردوە نیشتیمانێکی تر ھەموو شتێکی بۆ کردووە، ئەو بڕیاریدا کە نیشتیمانی خۆی ئەڵتەرناتیڤی نیە!
مێسی زۆر جار نازناوی گرنگ لەگەڵ بارسلۆنا لە دەست داوە خەمگین دەبوو بەڵام ھەرگیز ھیچ فرمێسکێکی بۆ بارسلۆنا نەھێنایە خوارەوە بەڵام بۆ ئەرجنتین نەک ھەر خەمگین دەبوو بەڵکو چاوەکانی پڕ دەبوون لە فرمێسک لەگەڵ لەدەست دانی ھەر نازناوێک،تاکە ئۆمید ئەوبوو کەنازناوێک بۆ نیشتیمانەکەی بباتەوە، ھەتا ئامادەبوو ھەموو نازناوەکانی تاکە کەسی خۆی بە نازناوێک بۆ نیشتیمانەکەی بگۆڕێت، لەکۆتایی دا گەیشت بە نازناو، ئەو ھەموو شتێکی بە نیشتیمانەکەی دا گوێی بەوە نەدا کەنیشتیمانی ھیچی پێ نەداوە!
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێ ھێشتا کۆرپەلە بوو بەھۆی ھەژاری زۆر لە نیشتیمانی خۆیدا دایکی ویستی لەباری ببات بەڵام دکتۆرێک پەشیمانی کردەوە، کریستیانۆ کەچاوی بەدونیا کەوت لە ھەژاری و نەداریەکی زۆر دەستی پێکرد، شەقامەکانی وڵاتی خۆی پاک دەکردەوە کە کارگوزاری پاکردنەوەی شەقامەکان بوو، دواتر کریستیانو بۆ یاریزانێکی مەزن و ناوداری جیھان ھەموو نازناوی تاکەکەسی و بەکۆمەڵی بەدەست ھێنا، بەڵام ئەمە تێنوی کریستیانۆی نەشکاند، تاکە خەونی نازناوێک بۆ نیشتیمانی خۆی ببات کەبە درێژایی مێژوو وڵاتەکەی بێ نازناو و بێ ناونیشان بوو لە تۆپی پێ دا.
کریستیانۆ کۆڵی نەدا نیشتیمانە بێ ناونیشانەکەی لە تۆپی پێ دا کردە ناوێکی دیار بە نازناو شادکرد، کردە یەکێک لەباشترین ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێ کەھەموو ھەڵبژاردەکانی تر لێی دەترسان، ئەو ھەمیشە دەی وت ئەو نازناوەی بۆ نیشتیمانم بەدەستھێنا گرنگترین نازناوی ژیانمە. جیھان ئاشنای پرتوگال بوو بەھۆی کریستیانۆ گەر نا پێش کریستیانۆ پرتوگال ناوێکی وانەبوو کە جێگای باسبێت زۆربەری زۆریش ھەرنەیان دەزانی وڵاتێک ھەیە بەناوی پرتوگال، لەگەڵ ئەوە کریستیان یەکەم شت کە شانازی پێوە ببات ھاونیشتیمانبونە لە پرتوگال، ئەو قەت گوێ نەدا کە نیشتیمانەکەی ھیچی بۆ نەکردبوو بەڵکو ئەو وتی من چیم لە دەست بێت بەزیادەوە بۆ نیشتیمانەکەی دەکەم.
کوردێک، کەبەدرێژایی مێژوو کەس ڕەحمی بە نیشتیمانەکەی نەكردوە، داگیریان کردوە، تاڵانیان کردوە، ئەنفالیان کردوە، پارچە پارچەیان کردوە، ھەریەکەو پارچەیەکی بۆخۆی بردووە، ئەوەی خراپە بەسەر نیشتیمانەکەی ھێناوە، کەچی بۆ ھەر شتێک نەفرەت لەنیشتیمانی خۆیان دەکەن بەیتو بالۆرە بۆ نیشتمانی خەڵکی تر دەڵێن! ھێندە ساویلکەن نیشتیمان و حیزب تێکەڵ و پێکڵلمان کردوە. بەرپرس گەندەڵە نەفرەت لە نیشتیمان دەکات، حکومەت خراپە و کەموکورتی و گەندەڵی ھەیە ھەر نەفرەت لە نیشتیمان دەکات. بەھۆی حیزبەوە نیشتمان تێر جنێو دەکات. لاپەرەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ھەڵبدەیەوە ھیچ ناوێک تێدا نابینی کە نەفرەت لەنیشتمانی خۆی کرابێت و وەسف کرابێت بەڵکو بەر نەفرەتی ھەموو کەس کەوتووە بە کەسێکی ناموبارەک و قێزەون لە قەڵەم داوە. ھەموو ئەوانەی ناوی خۆیان بەشانازیەوە لە مێژوو تۆمارکردوە نیشتیمان پەروەر بوونە نەک نیشتمان فرۆش و ڕقیان لە نیشتیمانی خۆیان بوە.
ئاساییە ڕقت لە حیزب بێت، ڕقت لە حکومەت بێت داوای حکومەتێکی باشتربکەی بەڵام لەچوارچێوەی ڕەچەڵەکی خۆت نەک ڕەچەڵەکی خەڵکی تر، ڕقت لە ھەرچی بێت مافی خۆتە بەڵام ھەژار و نەداربیت یان دەوڵەمەند بیت ھەر ئایینێک بیت یان بێ ئایین بیت و ھەر شت بیت ھیچ نیشتیمانێک نیە جگە لە کوردستان لە دەرەوەی ئەمە فەحسی DNA دەبێت بکەی چونکە وێڵیت بەدوای ڕەچەڵەکی خۆت، ھەر کێ بیت چ نەتەوەیەک بیت کورد نیت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه