Kurdistan Press - حوکمرانی توانستە نەک هاشوهوش حوکمرانی توانستە نەک هاشوهوش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حوکمرانی توانستە نەک هاشوهوش

حوکمرانی توانستە نەک هاشوهوش

حوکمرانی بە رۆژنامەنوس و خاوەن کۆمپانیاو سەرمایەدار و چالاکوانی مەدەنی ناکرێ. 

حوکمرانی بە ئایدیۆلۆژیاو خستنەگەڕی مەکینەی چەواشەکاری و هاهوشی مێدیای ناکرێت و  کردەیەکی  تابڵێی ئەستەم و نەکردەییە. 

کاراکتەری سیاسی نابێ لەبەردەم مایکی دەزگاکانی راگەیاندن و زۆمی کامێراو گوێگرو بینەرانی  تەلەفزیۆنی هەڵچێ و شەلم کوێرم و بە تووڕەییەوە پەلاماری راست و چەپی بدات . 

کاراکتەری سیاسی دەبێت لە زمانی دیپلۆماسی بگات، شارەزای بێ و بە زمانێکی جوان و ئەدەبیاتێکی پوخت و دوور لە وشەو دەستەواژەی ناشرین و بازاڕی قسەبکات و بکەوێتە گفتوگۆوە. 

رەنگە  خەڵکانێکئ دیاریکراوو گوێ بۆ رۆژنامەنووسێک، نووسەرێک، هونەرمەندێک یا کاراکتەرێکی کولتوری و کۆمەڵایەتی یا ئایینی شل کەن و گوێی لێ بگرن، بەڵام کاتێک یەکێک خۆی بە سیاسی و بە ناو هەڵگری خەمی خەڵکەوە وێنا دەکات و  بە زمانێکی نزم و ئاستێکی ناشرینەوە قسە دەکات و هەزاران کرس گوێی لێ دەگرن، کارەساتێکی ئەخلاقیە. 

سیاسەت هونەری بەڕێوەبردن و راگرتنی هاوسەنگی و پاراستنی دۆخی کۆمەڵگایە،  نەک هاشوهوشی مێدیایی و دابەزین بۆ نزمترین ئاستی مومکین و قیژەقیژی رووبەری دونیای راگەیاندن و ختوکەدانی ڕای گشتی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا