ئەو ڕۆژەی پێشمەرگەی کوردستان ستۆپیان بە جیھان کرد!
ئەو ڕۆژەی لە پردێ و سحێلا پێشمەرگەکانی کوردستان تەحەددای جیھانیان کرد کە دەیان ویست واقعێک دروستبکەن کەکوردستان بونی نیە، لە نێوان کوردستان و نەمان ھەموویان لەسەر ئەوە کۆک بون کە نەمانە نەک کوردستانە. بەڵام پێشمەرگەکانی کوردستان وتیان نە جیھان و نە ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی نە شانشینی عەرەبی و نە سایکس بیکۆ چارەنوسمان دیاری ناکەن بەڵکو ئێمە بەخوێن چارەنوسی خۆمان دیاری دەکەین کە چەندین سەدەیە ھەر جارەو لە ژێر ناوێک لێمانتان دزیوە. ئەو ڕۆژەی لە ڕوی ژمارەی سەربازەوە ئەوان دەھ ئەوەندەی پێشمەرگەبوون بەڵام نیوەی ئیرادەی جیھان لای پێشمەرگەبوو کە کرۆکی سەرکەوتنی پێشمەرگەبوو،
ئەو رۆژەی سێ بەشی جیھان نەیاری کوردستان بوو چاوەڕێی لەناوبردنی تەواوی شوناسی کوردبوون، بەشەكەی تریش بێدەنگ بوو کە ھەر واقعێک بێتە پێشەوە شەرعیەتی پێ دەدەن کە واقیعی نەمانی کوردستان لەبەرچاویان نەخشێنرابوو. ئەو رۆژەی ھەندێک لەشەخس و ھێزەکانی ناوخۆی کوردستان زیاتر لە داگیرکارەکانی کوردستان چاوەڕێی سڕینەوەی کوردستان بون. ئەو ڕۆژەی داگیرکەرانی کوردستان لەسەر یەک سفرە پیلانی سڕینەوەی کوردستانیان دادەڕشت. ئەو ڕۆژەی وتیان لە جیاتی خوداش بڕیار دەدەین کە خودا نەدەبوو میللەتێک بێنێتە بون بە ناوی کوردەوە!
ئەو رۆژەی تەنیا یەک شت دەبیسترا کە کوردستان نامێنێت، ئەو ڕۆژەی ھەموو گەلان بەمافی خۆیان گەیشت بوون گەلی کورد نەبێت کە مافیان نەک ھەر بنپێکرا بەڵکو دەیانویست بە تەواوی لە سروشت و جوگرافیاش بسڕنەوە.
ئەو ڕۆژەی میللەتی کورد لە ھیچ ھاوکێشەیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نەبوو پێش وەختە ھەم ناوی پارێزگاری نوێیان بڵاوکردبۆوە کەلەگیرفانی کابرادا گیری خواردبوو کە تا ئێستاش لەگیرفانی نەھاتۆتە دەرەوە، ھەم ناوی کوردستانیان گۆڕی بوو بۆ شیمالی عێراق! ئەو ڕۆژەی کوردستان پڕبوو لە نەوەکانی حەسەن خەیری کە گرەویان لەسەر نەمانی کوردستان دەکرد.
ئەو ڕۆژەی بە سەربازی سێ دەوڵەتی داگیرکار بە تەواوی میلشیا و کرێگرتەوە بە چەکی ئەمریکا و ڕوسیای مەزن و حاکم و بڕیاردەرەکانی جیھان بەھەموو ئیمکانیاتەوە ھێرش لە دوای ھێرشیان ھێنا بەڵام ئیرادەی پێشمەرگەی کوردستان بەھێزتربوو لەچەکی ئەمریکی و ڕوسی و ھێز و میلشیایەکانی ئەوان سەلماندیان کە کوردستان ھەر دەمێنێت و دەمێنێتەوە.
ئەو ڕۆژەی گەر بەرگری پێشمەرگە نەبوایە لەپردێ و سحێلا موفەوەز شەماڵ لە قەڵا و منارەی ھەولێر دەبوو! حسن پلایس حاکمی سلێمانی دەبوو! ناوی پارێزگاری دھوکیش لە گیرفانی کابرا دەھاتە دەرەوە کە ناوی خۆی بوو! ئەو ڕۆژەی گەر قارەمانی پێشمەرگە نەبوایە ھەولێر دەبوو بە اربیل، سلێمانیش دەبوو سلیمانیة ھەتا و کوچە و کۆڵان و لادێیەکانی کوردیش بەناو زمانی تر دەبوون! ئەو ڕۆژەی پێشمەرگەکانی کوردستان بە سەرکردایەتی بارزانی ستۆپیان بە جیھان کرد ستۆپیان بە داگیرکارانی کوردستان کرد ستۆپیان بە ھەموو بەکرێگیراو و جاشی ناوخۆیان کرد شاییان لێیان کرد بەتازیە! ئەو ڕۆژەی ئەمڕۆیان دروستکرد بۆ لابردنی دوێنێی پڕ لە تاڵی و سبەینێکی باشتر بۆ کورد و کوردستان.
ئەو ڕۆژەی کاڵفامەکانی ناوخۆ بە قسەی خۆیان کە ناویان لێنرا کاڵفام پێش دەبابەی نەیارەکانی کوردستان کەوتن بۆ سڕینەوەی ئەزمونی کوردستان و پێش وەختە تەپڵی سەرکەوتنیان لێدەدا، کەناڵەکانیان بەپەلە یان دادەنا و مژدەی سەرکەوتنیان بڵاودەکردەوە، مژدەی ئەوەیان بڵاودەکردەوە کە کۆتایی پارتی و بارزانی یە، وایان زانی ھەولێر و دھوک و دەبێتە بەھەشتی ئەوان بەڵام نەیان زانی پێش ئەوەی بگەنە ھەولێر پردێ دەبێتە دۆزەخێک کە لە دۆزەخی ئاسمان بە تینتر بێت بۆ سوتاندنی ئەوان، ئەو ڕۆژەی پێشمەرگەکانی کوردستان وانەیەکی باشیان دایە ھەموو دوژمنەکانی کورد ھەمویان ناچاربوون لەکەناڵەکان بڵاویبکەنەوە کە پێشمەرگە چەکی قەدەغەکراوی بەکارھێناوە ورەی پێشمەرگە لەو ڕۆژە ئەوەندە بەرز بوو ئەگەر ھەموو ھێزی جیھان ھێرشیان بکردایە سەر پێشمەرگە چۆکی دانادا شکستی بەھەموویان دەھێنا.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه