باڵی نوێی نەوەی یەکێتی!
هۆگر نێروەیی
چۆن یەکێتییەکان دەڵێن یەکێتی نوێ و وەکو یەکێتی کۆن نییە، ئەوهاش نەوەی نوێ کۆتایی هات، دەبێت پاشگری یەکێتی بۆ زیاد بکەن و دەبێتە باڵی نوێی نەوەی یەکێتی و شاسواریش لە سەرۆک کرا بە گوتەبێژی یەکێتی، کە ئیشی ئەو هەروەکو کاروان گەزنەیی یە کە یەکێتی چی وت و چی بڕیاری دا ئەو تەنها بە فلیەرو بۆتۆکسەوە دەگوازێتەوە!
هاوپەیمانی حزبی دروستە، بە درێژایی زەمان هەبووە، بەڵام ئەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ هاوپەیمانی نییە بەڵکو تەسلیمبوونی نەوەی نوێ یە بە یەکێتی، دەرکەوت شاسوار بازرگانێکی زیرەک و فێلبازە، باوەری خەڵک و پرەنسیب و عەقیدە هیچ بۆ گرنگ نینن بەڵکو ئەوە بۆ گرنگە لە بەرژەوەندی شەخسی ئەو لە کوێدایە، کە شاسوار بە ئاشکرا شەڕ بە داواکارییەکانی خەڵک کرد نەک شەڕ بۆ داواکارییەکانی خەڵک کرد! پۆستێکی گرنگی بۆ خۆشکەکەی وەرگرت لەسەر حسابی خەڵک و بازرگانی خۆشی پەرەی پێدەدات و زیاتر بەرفراوان دەکات لەسەر حسابی فێڵکردن لە دەنگدەرانی نەوەی نوێ.
بۆ یەکێتی نەوەی نوێ تەنها کارتی فشارە نەک ستراتیژیەتە، ئەوەی یەکێتی دەکات بە نەوەی نوێ تەنها بۆ ئەوەیە کە پارتی بڵێت کورسیەکانی نەوەی نوێ نەک هاوپەیمانی منن بەڵکو هەروەک وایە ئەو 15 کورسیەش یەکێتی هێنابێت بۆ ئەوەی بگەم بە مەبەست، ئێدی بۆم گرنگ نییە جارێکی دیکە نەوەی نوێ لە 15 کورسی سفر کورسی یان سێ کورسیش نەهێنێت چونکە نەوەی نوێ کارتی فشاری منە کە بۆ ئێستا بۆم گرنگە نەک ستراتیژیەتە کە بۆ داهاتوو بۆم گرنگ بێت.
ئەوەی شاسوار
بە ناڕاستەوخۆ بەرگری لە یەکێتی دەکات و لەبەرژەوەندی یەکيتی دایە لە ئێستادا مەگەر ترەمپ هێندە بۆ ئیسرائیل بکات، شتێک نەماوە بەناوی بڕیاری نەوەی نوێ وەکو حیزبێکی سەربەخۆ یان هاوپەیمانی بەڵکو شاسواریش ئێدی وەکو ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی یە و خاوەن نیمچە دەسەڵاتێکە کە بافڵی سەرۆک بۆ دیاریدەکات لەناو یەکێتی دا بەڵام بڕیاری کۆتایی هەموو مەکتەب سیاسی یەکێتی بە شاسواریشەوە بە دەستی بافڵ تاڵەبانی یە. هەر کاتێک بافڵ بیەوێت ڤیتۆی بە شاسوار و نەوەی نوێ دەکات و هیچ شتێک و نیمچە دەسەڵاتێک بۆیان ناهێلێت!
نوقتەی سەری دێر.
دەرئەنجام، بافڵ و شاسوار بە فێل بێت بە هەرچییەک بێت بڕاوەبوون بۆ ئێستا بەڵام ئەوەی دۆڕاوە خەڵک و نەوەی نوێ یە، دەرکەوت شەڕی ئەوان بۆ خەڵک نییە بەڵکو شەڕی ئەوان بە خەڵکە بۆ ئەوەی پێ دژایەتی پارتی بکەن.
#HogirNerwayi
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه