بە بورجی«خەلیفە و ئیڤڵ»موعجبە دانسیان تیا دەکرێت، بەڵام«مزگەوتی بارزانی»بەو دیزایینە شازە لەلا بێبایەخە. دەزانم ئەگەر لە«سامەڕرا»دروستکرابا پڕۆژەیەکی عیملاق بوو، بەڵام چونکە لە کوردستانە ئیدی: بە پارەی خەڵک دروستکراوە!
لە بابەتی پارە ئینگلیز دەڵێن: پیاوی گەورە پارە لە مێشکیدا هەڵدەگرێت، پیاوی بچووکیش لە باخەڵیدا.
بۆیە پارە شوێنی هەڵگرتنەکەی دەریدەخات پارەکە بۆ چییە. لە بەریتانییەکانەوە بۆ عوسمانلی و سەفەوی، تا دەگات بە مەلیک و سەرۆکەکانی عێراقی ئەمڕۆ، هەموو ئامادە بوون پارە بە«ماڵی بارزانی»بدەن. بەڵام چونکە دیار بووە پارەکە بۆ چییە ئیتر وەریاننەگرتووە. پیاوی گەورە بۆ شتی بچووک دانانەوێتەوە.
ئەو پارەیەی ئەم مزگەوتە و هەر پڕۆژەیەکی تری لەم وڵاتەی پێدروست دەکرێت، هەمووی پارەی ئەم وڵاتەیە و لە شوێنێکی ئەمیندا هەڵگیراوە. پارەی ڕەقیب نییە لە بەرامبەر ملکەچبوون وەرگیرابێت، بۆیە: لە جیاتی قومارخانە مزگەوت و جادە و بەنداو و…هتد پێدروست دەکرێت. بۆچی ئاساییە فڕۆکەخانە بەناوی سەرکردەیەک بکرێت، بەڵام مزگەوتێک نا. بە من هەردووکیان ئاساییە بەڵام لای عەوام و جاشسیغە ئاسایی نییە.
نازانم ئەگەر بوغز و کینە نەبێت، مەگەر بۆچی خراپە کوردستانیش بچێتە ڕیزی ئەو دەوڵەتانەوە کە جوانترین یا گەورەترین مزگەوتی جیهان پێکدەهێنن؟
وەلحاڵ، پێگەی ئایین شتێکی وای کەمتر نییە لە پێگەی سیاسەت و ئابووری و هونەر و…هتد. لەبەر ئەوە گرنگە لە بواری ئایینیش وەبەرهێنان بکرێت. فاتیکان تا ئێستاش هەژموونی لەسەر ڕۆژئاوا هەیە، جامیعەی«ئەزهەر»لە(میسر)و جامیعەی«قوڕەوی»لە(مەغریب)سەردەمانێک و بگرە ئێستاش ناوێکی دیارن، مزگەوت و کڵێسا و پەرستگا بە گشتی برەوێکی باش ئەدەن وەبەرهێنان لە بوارەکانی کلتور و گەشتوگوزار و پەیوەندییەکان.
-هەر بمێنی«مەسرور بارزانی».
Luqman Biyarae
مزگەوتی بارزانی؛ پڕۆژەیەکی عیملاقی ئایینی و کلتوری لە پێناو بەرزکردنەوەی پێگەی کوردستان
ئەمرۆ |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه