Kurdistan Press - چەند دێڕێک سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی پڕ لە ژاوەژاو چەند دێڕێک سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی پڕ لە ژاوەژاو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند دێڕێک سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی پڕ لە ژاوەژاو

چەند دێڕێک سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی پڕ لە ژاوەژاو
ئۆپۆزیسیۆن یا بەرهەڵستکار مەفهومێکی گشتیە لە سیستەمە دیموکراسیەکان و ئەوکۆمەڵگایانەی چەندین قۆناغی سەخت و ناهەمواریان لە گەیشتن بە ترۆپکی ئازادیدا بڕیوە. 
لە کۆمەڵگا دیموکراسیەکان ئەو حزب و گرووپانەی سەربەم بەرەیەن، هەمیشە لە رێگەی چاودێری کردنی حکومەتەوە ئەشێن کێماسی و چەوتی و لاریەکان دەست نیشان بکەن و رێگە چارەکان بخەنە روو. 
ئۆپۆزیسیۆن لە دونیای ئازادو دیموکرات و لیبراڵ،  پێکهاتەیەکی هەمەجۆرە لەو ئاڕاستەو گرووپە سیاسیانەی بەردەوام لە رێگەی چالاکی نواندن و هەوڵدان بۆ چاکەی گشتیەوە، جوانترین پێشنیارو ئەلتەرناتیڤی چارەسەر دەخەنە روو و  تەواوکەری حوکمرانین و گوێیان لێ دەگیرێ و پێشنیازو ڕاوبۆچوونەکانیان بە هەند وەردەگیرێ و دوورن لە هەرجۆرە هەوڵێکی تێکدەرانەو ئاژاوەنانەوەو ژاوەژاوی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە. 
ئۆپۆزیسیۆنێکی لەمجۆرە ئاواتی هەموو کوردە. کورد لە هەموو نەتەوەیەک  زیاتر پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک و هۆشیارو بەرپرسیارو چاکەخوازە، تا لە رێگەی دەست نیشان کردن و پەنجەخستنەسەر چەوتیەکانەوە،  بەرچاوروونی بخاتە بەردەم حکومەتەوەو هاوکاری چارەسەری ئەو تەنگوچەڵەمەو گرفت و کێشانە بێت، کۆمەڵگای لە جموجۆڵ خستووەو دۆخێکی نابەرامبەرو پڕلە نادادی بەرهەم هێناوە. 
کورد پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنێک نیە لە رێگەی هاشوهوشی مێدیایی و هەڵاوبەزمی سۆشیال مێدیاوە، ببێت بە سپۆنسەری چالاکی کارگەکانی جنێوفرۆشی و دەمشڕی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و  بەرهەم هێنانی فەوزای جڤاکی و رووبەرووکردنەوەی چینوتوێژەکانی کۆمەڵگا بەکتریەوە، لە پێناو دەست خستنی چەند دەنگێک و ماسی گرتن لە دۆخی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا