موچەی فیدڕاڵی
سیاستەکانی بەغدا هەنگاو بە هەنگاو بە جدی سەرقاڵی بەتاڵ کردنەوەی سیحری سیستەمی فیدڕاڵین لەو عێراقەی کورد دەستوورەکەی وەک زامنی یەکپارچەیی ئەم نیشتیمانە وێناکردووە.
نووسینەوەی دەستووری فیدڕاڵی دوای چەندین گەڕی دانوستان و گفتوگۆی چڕوپڕەوە لە قۆناغێکی زۆر خوێناوی جەنگی شیعەو سونەی عێراقی لەدایک بوو.
دۆخی نووسینەوەی دەستوور کەوتبووە ژێر کاریگەری ئاڵۆزترین قۆناغەکانی دوای رووخانی بەعس.
سەرکردەکانی کورد و شارەزایانی بواری یاساو دوستوور ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان لە پێناو نووسینەوەی دەستوورێک دا، زامنکاری مافی کوردو گرووپە ئەتنیکیەکانی تری عێراق بێت.
کورد هیوا خوازبوو لە ريگەی نووسینەوەی دەستوورێکی نیشتیمانی و مۆدێرن بتوانێ ماف و ئەرکەکانی لە چوارچێوەی سیستەمێکی بەهێزی فیدڕاڵیەوە زامن بکات و قۆناغەکانی دیکتاتۆری و تائیفی و ستەمکاری تێپەڕێنێ.
بەڵام بەداخەوە دوای بیست وسێ ساڵ لە ڕمانی بەعس، وادەردەکەوێ سیاسیەکانی بەغدا هێشتا نەیانتوانیوە یا نەیانویستووە سەردەمانی کۆن و زەمەنی حوکمی شمولی تێپەڕێنن و تادێت زیاتر لە رێگەی فشارو تەنگ پێ هەڵچنین و بینەوبەردەی موچەو کارتی ئابوری و داراییەوە سیستەمی فیدڕاڵی لە ماناو مەفهوم بەتاڵ کەنەوە و زیاتر لە جاران هەرێمی کوردستان بخەنە ناو مەنگەنەی داواکاریە ناکۆتاکانیانەوە.
ئومێد دەکرێ ئەم حکومەتە تازەیە ئەزمون لە رابردوو وەرگرێ و چیتر بە هێشتنەوەی دۆخەکە وەک خۆی و مامەڵەی ناشایست و دژە دەستوور لەگەڵ هەرێم، نەبێتە بارگرانی بەسەر هەرێم و هاوڵاتیان و لەمەزیاتر چەمکی هاوڵاتیبوون و فیدڕاڵیزم کرچ و کاڵ و بێ ناوەرۆک بێ بەهاو بێ مەغزا نەکاتەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه