دیدگا چوارخاڵییەکەی سەرۆک شی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مەشخەڵ كەوڵۆسی
ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت ئەگەر بڵێم: یەكێك لە جیاوازییەكانی تەقینەوەی كێشەكانی ئەمجارە، بەراورد بە جارەكانی پێشوو، واتە بەراورد بەهەرجارێكی دیكە كە كێشەكانی ناوچەكە گەشتبنە تەقینەوە، ئەوەیە ئەمجارە ژینگەی نێودەوڵەتی بەتەواوی گۆڕاوە.
خەریتەی هەژموونی نێودەوڵەتی بەتەواوی دابەشبووە. لەڕووی تەكنەلۆژییەوە، لەڕووی ئابووری و توانای مانۆڕ و دیپلۆماسییەوە، تەنانەت لەڕووی تەكنەلۆژیای سەربازی و زیرەكی دەستكردەوە، هەژموونەكان دابەشبوون و، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرداری ڕەهای جیهان نیە. بەڵكو سیستەمەكە لەحاڵەتی گۆڕانێكی قووڵ و ڕاستەقینەدایە و، لەڕاستیدا ئێستا جیهان لە كەوتۆتە نێو قۆناغی گواستنەوەی هێز، لەڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات.
ئەم ئاڵوگۆڕە ستراتیژییە، جێپەنجەی خۆی داناوە لەسەر هەموو كایە جیهانییەكان، بەجۆرێك ئەگەرچی ئەمریكا بیەوێت بەخێرایی دۆسیەكان لە بەرژوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە، دووچاری ئاستەنگی ڕاستەقینە دەبێت، ئاڵنگاری وا، كە ناچاری دەكەن ناوە ناوە چێكی بڕیار و میكانیزمەكانی خۆی بكاتەوەو، ئەوەش وادەكات كات و وزە و تێچوویەكی زۆر زیاتر خەرج بكات، بەراورد بە یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكان لەسەردەمی تاك جەمسەری دنیادا.
ئاڵۆزییەكانی دۆسیەی ئەمجارەی جەنگی ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل، زیاتر لەو سۆنگەیەوە قووڵتر دەبێتەوە، كە زیاد لە ئەكتەرێكی سۆپەرپاوە لەم دۆسیەیەدا دەستوەردان دەكەن و، توانای گەورەی تەكنەلۆژی و قودرەتی نوێ هەنگاو بەهەنگاو پیشان ئەدەن، بۆیە وەك دەبینین ئەمریكا (ئەگەرچی هێشتا سەرداری جیهانە) بەڵام ناتوانێت بەخێرایی دۆسییەكە یەكلایی بكاتەوە.
نەرمە هێز و هەژموونی كۆماری میللی چین، لەگەڵ قودرەتی زیرەكی ئەو دەوڵەتە سۆپەرپاوەرە، یەكێكە لەو هۆكارانەی كە وادەكەن یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئێران، بەهیچ شێوەیەك بەخێرایی نەبێت و، تەنانەت مەرج نیە بەدڵی ئەمریكاش بێت!.
هەر لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگەكەدا، كۆماری میللی چین نێردەی تایبەتی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ژای ژیۆن) كە یەكێكە لە دیپلۆماتكارە هەرە دیار و بەتواناكانی ئەو وڵاتە و جێگەی متمانەی تەواوی سەرۆك"شی جینپینگ"ە، ناردە ناوچەكە و دەستی بە جوڵەكانی كرد لەنێو پایتەختەكانی ناوچەكەدا و، داوای كرد ئۆقرەیی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكە" واتە خێرایی یەكلاییكردنەوە لەگۆڕێدا نەمێنێت!".
هاوكات ئەو جوڵە دیپلۆماتییە، پشت ئەستور بوو بە چوار پڕنسیپی گرنگ، كە سەرۆككۆماری میللی چین لە دیدار لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی" شێخ خالید بن محەمەد بن زاید ئالنهیان" ڕۆژی 14ی نیسانی 2026، پێشكەشی كردن.
دیدگاكانی سەرۆك شی، جەخت لەسەر چوار پڕنسیپی گرنگ دەكەنەوە، كە دەكرێت وەكو دەستپێشخەرییەكی گرنگ سەیر بكرێن، چونكە بۆنمونە"دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی" یان دەستپێشخەری "شارستانیەتی جیهانی"ی یان هەر دەستپێشخەرییەكی تریش، هەڵگری هەمان خەسڵەتی هاوبەشن.
دەستپێشخەرییەكەی چین بۆ چارەسەری كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆی لە چوار پڕنسیپدا دەبنێتەوە، كە ئەمانەی لای خوارەوەن:
یەكەم: پڕنسیپی پێكەوە ژیانی ئاشتییانە. ئەم پرنسیپە دەرگایەك دەكاتەوە بۆ پێكەوە ژیانی ڕكابەر و دوژمنە نەیارەكان، واتە دەكرێت، ئێران و ئیسرائیلیش، ئەگەرچی نەیاری یەكتریش بن، بەڵام پێكەوە بژین!. واتە ئەم پڕنسیپە تەنها مەسەلەیەكی كلاسیكی نیە، نیە، بەڵكو دیدێكی ستراتیژییە و، بێگومان بەبێ پرسكردن بەدەوڵەتانی ناوچەكە پێشكەش نەكراوە.
دووەم: ڕێزگرتنی ئاسایش و سەروەری وڵاتانی ناوچەكە.. ئەم بابەتە ڕەهەندێكی فراوانی هەیە و، ئەگەر بمانەوێ بەدێڕێك دەربڕی لێ بكەین، دەڵێین: مانەوەی سنور و سەروەری وڵاتانی ناوچەكە وەك ئەوەی ئێستا هەیە.
سێیەم: پشت ئەستوركردنی پەیكەرێكی ئەمنی هاوبەش و بەردەوام: ڕەنگە ئەم خاڵە، پتر لەهەر خاڵێكی تر تەعبیر لەدۆخی نوێی نێودەوڵەتی بكات و، بە ڕوونی پێمان دەڵێت: سیستەمێكی ئەمنی هاوبەش، واتە كوتلەیەكی ئەمنی نوێ و هاوبەش و بەردەوام لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە دروست بكرێت. ئەمە ئەو خاڵەیە كە نیشانەی ڕوونە لەسەر دابەشبوونی هەژموون و پاشەكشەی ستراتیژیی ئەمریكا. چونكە دروستبوونی هەر سیستەمێكی ئەمنی لەم ناوچەیەدا، تەعبیر لە بەرژەوەندی نوێ دەكات. ڕەنگە جێگەی ئەمریكایشی تێدابێت، یان پشكی شێریشی بەربكەوێت، بەڵام وەك جاران، ئەمریكا تاكە بەرژەوەندی نیە!.
چوارەم: دەستگرتن بە یاسای نێودەوڵەتییەوەو، دووركەوتنەوە لە پەڕانكاری.. پەڕانكاری بەمانای ئەوەی پڕنسیپێكی یاسای نێودەوڵەتیت بەدڵ نەبوو، بیپەڕێنیت و جێبەجێی نەكەیت و، بپەڕیتەوە بۆسەر بابەتێك كە خۆت بەدڵتە و لەبەرژەوەندی وڵاتەكەتە.
ئەمە ئەو خەلەلەیە كە لە سیستەمی جیهانیدا هەیە و، بێگومان ستەمی بەرهەمهێناوە. بۆیە لەناوچەیەكی وەكو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەمیشە ئەو میتۆدە لەجێبەجێكردنی پەڕانكارییانەی یاسا، بووەتە كێشەی بەردەوام. هەربۆیە چارەسەریش لەدیدی چینەوە، ئەوەیە ئەو پەڕانكارییە كۆتایی بێت و، بەیەك میتۆدی هاوبەش و یەكسان، یاسای نێودەوڵەتی جێبەجێ بكرێت.
دواجار، ئەوەی زۆر بەگوشراوی ئاماژەم پێداوە، كورتەی دیدگای دەوڵەتێكی سۆپەرپاوەرە بۆ ئایندەی ناوچەكەمان و، پێویستە كورد زۆر زۆر وریابێت لەم قۆناغەدا و، حساب بۆ هەموو لایەنەكان بكات و، ڕەچاوی وردی هێڵە سورەكانیان بكات.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Hogir Nerwayi
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه