Kurdistan Press - دیکتاتۆری ناتوانێ لە تاقیکردنەوەی دیموکراسی سەرکەوێ دیکتاتۆری ناتوانێ لە تاقیکردنەوەی دیموکراسی سەرکەوێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیکتاتۆری ناتوانێ لە تاقیکردنەوەی دیموکراسی سەرکەوێ

هیچ سیستەمێکی شمولی دیکتاتۆری ناتوانێ لە تاقیکردنەوەی دیموکراسی سەرکەوێ
لەوەتەی مێژوو نووسراوەتەوە هیچ کام سیستەمە شمولی و دیکتاتۆریەخوێنمژەکانی دونیای سیاسەت  نەیانتوانیوە لە تاقیکردنەوەی دیموکراسی سەرکەون و دونیایەکی جوان و پڕ لە بەختەوەری بۆ تاکەکان فەراهەم بکەن. 
حوکمڕانی شمولی لە وێنەی شا و باوکی یا شای ئێران و بەعسی سوری و بەعسی عەفڵەقی و هاوشێوەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوین، نەک نەیانتوانی خەونە گەورەکان دەست بخەن و دونیایەکی جوان و تەژی یەکسانی و خوشگوزەرانی بۆ گەلانیان دروست بکەن، بەڵکو دواجار بوون بە دێوەزمەیەکی ترسناک و خوێنمژ و مایەی نەهامەتی و وێرانی بۆ گەلانیان. 
مێژووی دوورونزیکی ئەم هێزە شمولیانە هەڵگری دەیان چیرۆک و بەسەرهاتی ترسناک و پەیرەوکردنی نامرۆڤانەترین مێتۆدەکانی زەبروزەنگ و کوشتن و بڕین و کردنی کۆمەڵگاکانیانە بە دۆزەخێک بۆ هاونیشتیمانیان و وێران کردنی هەموو دیوەکانی ژیان. 
یەکێک لە پێش مەرجەکانی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکرات، پەیرەوکردنی هزرو فکرو  کولتورو بیرۆکەی دیموکراسی و بەرهەم هێنانی هەستی پێکەوەژیانە، نەک باڵادەستی و تائیفەگەری و پێشێل کردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ و بە پەنابردن بۆ زەبروزەنگ و ترس و تۆقاندن و کەڵەگایی کردن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا