ئەمڕۆ بیرەوەری سەد ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتی ئایسلاندایە لە شانشینی دانیمارک و بەم بۆنەیەوە مەراسمێک لە کۆپن هاگنی دانیمارک رێکخرا.
ئایسلاندا بۆ چەندین سەدە، وەک گرینلاند و دوورگەکانی فارۆ و نەرویج، بەشێک بوو لە شانشینی دانیمارک.
لەساڵێ ١٩١٨ دا دانیشتوانی ئەم وڵاتە سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند. هەڵبەتە ئەمەش دوای چەندین خولی دانوستان و گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان سیاسیەکانی هەردوو وڵات و بە بێ خوێنرشتن و شەرو پێکدادان و کاولکاریەوە هاتە کایەوە.
سەرۆک وەزیرانی دانیمارک و سەرۆکی پەرلەمان و چەندین کاسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری دانیمارکی و ئایسلەندی لە بۆنەیەکی تایبەت بەم رووداوە لە یەکێک لە هوتێلەکانی دانیمارک بەشداریان کرد و بۆنەکەیان بەرز راگرت.
وتەیەکی سەرۆک وەزیرانی دانیمارکی زۆر سەرنجی راکێشام. ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی دانیمارکی بەوەی بۆ پشکداری لە بۆنەیەکی نیشتیمانی وڵاتێکدا دەکەی بۆ چەندین سەدە بەشێک بووە لە شانشینی دانیمارک و بەرلە سەد ساڵ لە دانیمارک جیابۆتەوە و سەربەخۆیی خۆی راگەیاندووە؟
سەرۆک وەزیرانی دانیمارکی وتی:
" بەشداری کردنم هێمایەکە بۆ رێزلێنان لە خواستێکی نیشتیمانی نەتەوەیەکی ڕەسەنی ئێسکاندیناڤی براو هاوکولتور و هاومێژووی هەزار ساڵە. زۆر بەها و خاڵی هاوبەش هەیە ئێمە لەتەک یەکتر کۆدەکاتەوە. خاڵە هاوبەشەکانمان لە خاڵە جیاوازەکان زۆرترن و پێویستە ئەم هەماهەنگی و پێکەوەییە بەردەوام بێت بۆ هەردوو نەتەوەی زیندووی دانیمارکی و ئایسلەندی".
من یەکسەر بیرم لەو بیرۆکە و خواستە نالۆژیکی و ژەهراویەی لێرەو لەوێ جار ناجارێک لەلایەن (کۆمەڵێک )لە هاونیشتیمانیانی ئاست نزمی وڵات کردەوە، کە داوای دوو ئیدارەیی دەکەن کە چی هێشتا چوار پەرچەین
ژمارەی دانیشتوان: 331,310
رووبەر: 103.000 kmی چوارگۆشە
دووری لە دانیمارک: 1800 km
وەڵام بدەوه