Kurdistan Press - هەر نەتەوەیەک دەرز کەوتە نێو ڕیزەکانی ئاستەمە بگات بە ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیەوە هەر نەتەوەیەک دەرز کەوتە نێو ڕیزەکانی ئاستەمە بگات بە ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەر نەتەوەیەک دەرز کەوتە نێو ڕیزەکانی ئاستەمە بگات بە ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیەوە

ئاڵۆزی و دروست کردنی بەستەڵەکی نێوان ڕیزەکانی گەل،  پرۆسەی نەتەوە سازی و سەرخستنی ئارمانجە نیشتیمانیەکان پەک دەخات و ریسەکان دەکاتەوە بە خوری. 

زیاد لەمەش دووبەرەکی و ناکۆکی نەتەوەیی دۆخێکی ئاڵۆزکاوی تەژی بێ متمانەیی و دڵەراوکێ دێنێتەکایەوەو وڵات پەلکێشی ناو دەیان کێشەو تەنگوچەڵەمەی هەمەجۆری  تر دەکاتەوە. 

لە فەزایەکی  ناجوری لەمجۆرەدا روئیای چارەسەرکردنی کێشەکان و خواستی گەیشتن بە کەناری ئارامی و دڵنیابەخشین بە هاونیشتیمانیان و زیندوو هێشتنەوەی هیواو داگیرسانی چرای ئومێد بە ئاییندەیەکی گەش و روناک، لە ناو دەچن. 

هەڵبەت لە دۆخێکی لەمجۆرەدا، ئەرک و بەرپرسیارەتی حزب و لایەنە سیاسیەکان لە سەرووی  گشت ئەرکوبەرپرسیارەتیەک دایە و هەر هەوڵێک بۆ شڵەقاندنی دۆخی تەناهی هەرێم لە بەرژەوەندی هەرێم و هاوڵاتیاندا نیە و دوکەڵەکەی دەچێتە چاوی هەمووانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا