Kurdistan Press - حیزبەکانی ئۆپۆسزیۆن یان لەگەڵ یەکێتی دەبن یان لە بەرژەوەندی یەکێتی دا بێ لایەن دەبن حیزبەکانی ئۆپۆسزیۆن یان لەگەڵ یەکێتی دەبن یان لە بەرژەوەندی یەکێتی دا بێ لایەن دەبن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حیزبەکانی ئۆپۆسزیۆن یان لەگەڵ یەکێتی دەبن یان لە بەرژەوەندی یەکێتی دا بێ لایەن دەبن

یەکێتی شتێکی کردووە، کە حیزبەکانی دیکە یان لەگەڵ یەکێتی دەبن یان لە بەرژەوەندی یەکێتی دا بێ لایەن دەبن!  

یەکێتی و پارتی باش دەزانن، 

نە پارتی بە بێی یەکێتی دەتوانێت حکومەتی سەرتاسەری پێکبهێنێت،  نە یەکێتی بە بێی پارتی جگە لە سلێمانی حکومەتی دەبێت. خۆی هەردووکیان بەبێ ئەوانی دیکە لە مەوکبی دەسەڵاتی خۆیان حکومەتییان هەیە بەبێ پارتی و یەکێتی کەسیان هیچ نییە بەڵام پارتی هەنگاو بۆ حکومەتی سەرتاسەری دەنێت یەکێتیش دەیەوێت حکومەتی بچوک هەبێت کە خۆی لەبەشێکی بچوکیش بێت دەسەڵاتداری یەکەم بێت. ئەوەی پارتی کردی هەرچەندە دەزانی بەبێی یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بەڵام ئامانجی بوو فشار لەیەکێتی بکات بۆ ئەوەی پێکهێنانی حکومەت زیاتر دوانەکەوێت، بەڵام ئەوەی یەکێتی دەکات ئامانجیەتی حکومەت پێکنەهێنرێت یان دوو ئەوەندەی استحقاقی هەڵبژاردنی خۆی وەربگرێت.

ئەوەی ئەمڕۆ کاک بافڵ لەگەڵ شاسوار کردی هەر ئەوەبوو بە پارتی بڵێت من تەنها 23 کورسیم نییە بەڵکو 15 کورسی نەوەی نوێش هی یەکێتی یە تەنها ناوییان جیاوازە گەر نا لە ناوەڕۆک هەر لەسەرەتاوە هەردووکیان یەکن!

یەکێتی بەم کارەی ئەمڕۆ جێی پێی خۆی زیاتر قایم کرد بەوەی باش دەزانێت بەبێ پارتی کەس ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بەڵام بەبێ یەکێتیش حکومەت پێک نایێت یان لەنگ و لاواز دەبێت، ئەمەش لە دەرئەنجامی لاوازی هەڵویستی حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنن، کە یان لەگەڵ یەکێتی دەبن یان بێ لایەن دەبن لە بەرژەوەندی یەکێتی دا، بێ لایەنی ئەوان بەوشێوەیە لە بەرژەوەندی یەکێتی دایە کە پارتی هەر چەند کورسی بهێنێت مادەم کەس جورئەت نەکات لەگەڵ پارتی حکومەت پێکبهێنێت بە ناچاریش بێت یەکێتی بەنیوەی کورسیەکانی پارتی دەبێتە شەریکی نیوە بە نیوە لە حکومەت دا کە زۆر زیاتر لە لە استحقاقی خۆی لە هەڵبژاردن دا پۆست وەردەگرێت!  

لە کۆتایی دا، ئۆپۆزسیۆن هەر قسەیەک بکات هەرچەند لە مانای ئاشکرادا دژی یەکێتی بێت بەڵام لە ناوەڕۆک دا هەمووی لە بەرژەوەندی یەکێتی دایە و کەسیان خاوەنی هەڵوێستی سەربەخۆیی خۆیان نین یان یەکێتی دەبن یان لە بەرژەوەندی یەکێتی دا بێ لایەن دەبن! 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه