باران و بەفری ئەمساڵ ئەگەری وشکەساڵی رەواندەوە
ئەو بەفرو بارانە بە فڕەی لە ماوەکانی رابردوودا ناوچە شاخاویەکانی و سەنتەری شارەکانی گرتەوە، ئەگەری وشکەساڵی و کەم ئاوی ئەمساڵی رەواندەوە.
بەفرو بارانی ئەمساڵ بە تەوژمێکی زۆرەوە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوەو زۆربەی بەنداوەکانی سەرڕێژ کرد. سەرباری ئەمەش زۆربەی کانیاوو کارێزە وشکەکانی بووژاندەوەو رێژەی ئاوی ژێر زەوی بەرزکردەوە.
هەرێمی کوردستان و هەڵکەوتە جوگرافیەکەی بەهۆی بەرزایی و شاخ و کێوەکانیەوە ناوچەیەکی گونجاوە بۆ بارینی بەفرو بارانەوە. گڵدانەوەی ئاوی باران لە رێگەی بەنداوەکانەوە فاکتەرێکی یارمەتیدەرە بۆ کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی گوند و ئاوایی و شارەکان و خاکی بە پیت و بەرەکەتەوە.
کەرتی کشتوکاڵی هەرێم و سامانی ئاژەڵ و بەخێوکردنی ماسی، بەم بەفرو بارانەوە دەبووژێنەوەو ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست و زانستی و دوور لە بەهەدەردان و بەکارهێنانی هەڕەمەکی سوود لە ئاوی گڵدراوی باران وەبگیرێت، دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ ئابوری هەرێم و زیاد کردنی داهاتی نانەوتی و بەهێزکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە.


وەڵام بدەوه