کورد لە ناو ئاگردانی ناسیۆنالیزمی نەتەوە سەردەستەکاندا
لەوەتەی بیری ناسیۆنالیزم لە دایک بووە، قەدەری کورد و هەڵکەوتەی جوگرافیای خاکەکەی و ناکۆکیە ناوەکیەکان و هۆکاری جیۆسیاسی گەورەترین لەمپەری بەردەم سەربەخۆیی بوونە.
سەرباری دابەشکاریەکان و پەرتەوازەبوونی کورد لە نێوان سێ وڵاتدا، نەبوونی یەکڕیزی و نائامادەیی کورد بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و قۆناغەکانی شەڕی چەکداری، لەو هۆکارانەن تائێستا کوردیان وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت هێشتۆتەوە.
ئەو رووداوە سەربازیە پچڕپچڕانەی لێرەو لەوێ لە بەشەکانی کوردستان دژبە کورد روو دەدەن، درێژکراوەو دەرهاوێشتەی م ئەو واقعە تاڵە جیۆسیاسی و هاوکێشەسیاسیانەن، زیاد لە سەدەیەکە کورد لە ناویاندا دەکوڵێ و بەردەوام رووبەرووی مەرگەسات و سەختی و کۆمەڵکوژی دەبێتەوە.
لێڕاهاتن لە ناو ئەم واقعە تاڵە و مامەمەڵەکردنی ئەو هەموو ئاڵنگاری و سەختی و دوژمنکاریە، لێراهاتنە لە واقع و هەلومەرجێک، بە ئێستاشەوە کوردی لە دۆخی دڵەراوکێ و ترس و نادڵنیایی هێشتۆتەوەو ناچاری کردووە لەگەڵی رابێت و رۆژگار بەڕێ بکات.


وەڵام بدەوه