Kurdistan Press - دەرکەوت لافاو دیاردەیەکی ئیلاهی یە نە سەوز دەناسێت نە زەرد، دەرکەوت لافاو دیاردەیەکی ئیلاهی یە نە سەوز دەناسێت نە زەرد، | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەرکەوت لافاو دیاردەیەکی ئیلاهی یە نە سەوز دەناسێت نە زەرد،

دەرکەوت لافاو دیاردەیەکی ئیلاهی یە نە سەوز دەناسێت نە زەرد، بەڵکو لە هەر ئان و ساتێک دا کەبیەوێت دێت هەردوو نقۆمی خۆی دەکات، بەبێ ڕوخسەت لە هەموو شوێنێک دا دێت و دەڕوات، بەڵام کە لافاو لە زەرد بوو سەوز ویستی زەرد عەیبدار بکات، لافاو لەدیاردەیەکی ئیلاهی بکاتە عەیبداری و کەم تەرخەمی زەرد، کەچی کە لافاو لەسەوز ڕوویدا زەرد کاردانەوەی نەبوو نەیکرد بە عەیبداری بەڵکو لەجیاتی کاردانەوە بەهانای چوو  پێی وت دوێنێ برینی منت زامدارترکرد بەڵام ئەمڕۆ من برینەکانی تۆ کەهەر برینی منن دەرمان دەکەم و بەهانات دێم، هەرچەند بڵێی جیاوازم من سەوزم تۆ زەردی من هەر دەڵێم سەوز و زەردی یەک جەستەین کە بەبێ یەک جەستەی مەزن کە و سۆر و زەرد سپی و سەوزە لاواز و دابەش دەبێت. ئەوجا بەیەکەوە یەک جەستەی بەهێز و توکمەین بەڵام بەبێ یەک جەستەیەکی لەتکراوین دەبینە ژەمی بێگانە و نەیارەکانی. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه