درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەنایاسایی لەسودی کێیە؟
قسەیەک ھەیە دەڵێن لەنێوان خراپ و خراپتر خراپ ھەڵبژێرە، جا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ڕاستە ھیچ دەقێکی یاسایی نیە بەڵام لەجیاتی ئەوەی نەمێنێت کە خراپتر بوو بەبێ ھەبوونی ھیچ دەقێکی یاسایی بمێنێت کە خراپەکەیە لە خراپترەکە باشترە.
ھەرچی چەمک و سیستەم و یاسایەکی جیھانی یە ناکرێت بۆ ھەموو ژینگەیەک وەکو یەک سەیری بکرێت،دەبێت مەجالێکی تیابھێڵرێت کەبەپێی باردوخ و پێشھاتێکی ژینگەی ئەو ناوچەیە کەدێتە پێشەوە گۆڕانکاری تێدا بکرێت نەک بەتەواوی بگۆڕێت.
دیموکراسیەت و لیبراڵیزم بۆ ھەمو ژینگەی جیھانی زەروریەتە بەڵام ئەو دیموکراسیەت و لیبرالیزمەی لە ژینگەی ئەمریکا و ئەوروپا ھەیە بەھەمان شێوە ناتوانی لەژینگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەبێت. خۆ ھەتا لە ناوچەیەک لە وڵاتێک بۆ وڵاتێک جیاوازە، لە وڵاتێک لە باژێر و لادێکان جیاوازە. لە باژارێک بۆ باژارێکی تر جیاوازە. جا کۆمەڵگەی کوردیش دیموکراسیەت و لیبرالیەت دەیەوێت بەڵام بەسانسۆرکردن کە ھەندێک عورفی کۆمەڵگەی کوردی لەبەرچاوبگرێت بۆ ئەوەی فەوزا دروست نەبێت بەھای خۆی لەدەست نەدات تووشی کێشە نەبێت.
ھەرێمی کوردستانیش بەتەواوی یاسا دەخوازێت کەبەبێ یاسا ژیانکردن نابێت بەڵام نەبونی دەستور و دەوڵەت ھەندێک جار دەبێت لەنەبونی یاسادا شتێک بکرێت کە لەبەرژەوەندی بێت گەر نا دەبێتە خەڵوزی ئاگری ناوچەکە کە پڕ ئاڵۆزترین ناوچەیە لە جیھان دا.
گریمان تەمەنی پەرلەمان درێژنەکرێتەوە ئەی ئەڵتەرناتیڤی چیە، ھەڵبژاردن تەواو لەکاتی خۆی دا ناکرێت، دەبێت ئەڵتارناتیڤێکی ھەبێت گەرچی نایاسایش بێت باشترە لەوەی کە نەبێت فەراغێک دروست بکرێت خەڵکی تر سود لێ وەربگرێت.کە نەیارانی کوردستان لە ھەر چوار دەورەوە تەمەنا دەکەن ئەم فەراغە دروست ببێت. گەر بڵێن ئەنجام نەدانی ھەڵبژاردنی لەسودی پارتی یە ئەم قسەیە بۆ ھەموو حیزبێک ڕاست بێت بۆ پارتی ڕاست نیە، لەھەموو ھەڵبژاردنەکان پارتی تاکە حیزب بوو کە کورسی خۆی زیاد دەکرد حیزبەکانی تر ھەر جارەو یەکێک دەھاتە گۆڕەپان. بۆ ئەم جارەش کەمترین دەرئەنجام پارتی بەرگری لەکورسی خۆی دەکرد ئەوە جگە لە وەی کە ئەگەری زۆر ھەبوو پارتی کورسیەکانی خۆی زیادبکات کە تاکە حیزبە ھەر ھیچ نەبێت لەناو خودی خۆی کێشەی نیە حیزبێکی تەواو یەکگرتوویە. بەڵام حیزبەکانی تر سەد و یەک کێشەی ناوخۆیان ھەیە. گەر حیزبێک یەک دوو کورسیش زیاد بکردایە لەبەرامبەر دا دوو سێ حیزبی تر چەند کورسی کەم دەکردەوە ئەو کورسیانەش یەک دوو ھەر بۆ پارتی دەھاتن.
نەکردنی ھەڵبژاردن زەرەرمەندی یەکەم پارتی بوو، پارتی چەند جار ھەوڵی دا کە بگەنە ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت لەچەند شتیش تەنازولی کرد بەڵام حیزبانی تربون ئامادەیی تیانەبوو کەھەڵبژاردن بکرێت چەند بەھانەیان دەگرت. پارتی دەیتوانی بەبێ حیزبەکانی تر کەزۆرینەی کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەستیەتی بڕیاری ھەڵبژاردن بدات بەڵام نەیکرد، دەیتوانی دیکتاتۆریەک بکات بەتاک لایەنە بڕیار بدات کە دەسەڵاتی بەدەستە بەڵام نەیکرد، بەھۆی ئەوەی لایەنە کوردیەکان بگەنە ڕێکەوتن ناو ماڵی کوردی تێکنەدات بەڵام زۆرینەی حیزبەکانی ھیچ ئامادەیەكیان نەبوو کە ھەڵبژاردن بکرێت. ئەوەی ئێستا ھەندێک شەخس و حیزب دەیکەن تەنھا شەڕکردنە بە ھەست و سۆزی خەڵک نەک شەڕکردنە بۆ خەڵک، لەئێستاوە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی بێ بەرھەمی خۆیان بشارنەوە و شتێکیان بەدەست بێت بۆ جاری داھاتوو گەر نا دەزانن وەکو سفری دوای فاریزە دەبن جاری داھاتوو سفر بەدەستەوە دەبن، وەکو زۆر ئەوانەی پێش خۆیان ناویان نامێنێت. لە کۆتایی دا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەنایاسایی لەسودی ھەرێمی کوردستانە لەنەبونی ئەو حیزبانەی کەبۆ ھەرێمی کوردستان ھەوڵبدەن بەرژەوەندی شەخسی خۆیان و خەڵکی تر نەبێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه